لابردنی بۆنی ناخۆشی چێشتخانەی ماڵەکەت به لیمۆ 
    
 چێشتخانەی ماڵان ئەو شوێنەی دەیان جۆری خواردەمەنی تێدا لێدەنرێت و دەیان جۆرە میوە و سەوزەی تێدا دەمێنێتەوە، بۆیە شوێنێکە ھەندێ جار ئەگەر کەیبانوی ماڵ ئاگادارنەبێت ئەوا بۆنی ناخۆش تێیدا پەرەدەسێنێت. 
 
بۆ ئەوەش لیمۆ بەسوودە بۆ لەناوبردنی بەکتریا و میکرۆب.
لەوبارەیەوە شارەزایان بەباشی دەزانن سود لەلیمۆ ببینرێت بەم جۆرە: 
لیمۆیەک بکە بەچوار قاشەوە و کەمێک خوێی بخەیتە سەر و لەناوەراستی ژووری مەتبەخی ماڵەکەتدا دایبنێ بەو جۆرە بۆنە ناخۆشەکە نامێنێت و میکرۆب و بەکتریا لەناودەبات. 
بۆ ئەوەی پێکھاتەیەکی بەھێزتر دەست بکەوێت ، ئاوی ٣ لیمۆ، سابون، کەمێک خوێ بخەرە نێو بتڵێکەوە لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکە و بیخەرە نێو شوشەیەکەوە و لەشوێنێکی ماڵەکەتدا جێی بھێڵە بەتایبەت لەنێو چێشتخانەکەدا کەئەمەش زۆر بەخێرایی بۆنی ناخۆش ناھێڵێت.
 سەرچاوه: سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی