چۆنیەتی ئامادەكردنی شیرینیەكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان
   پێویستیەكان :
 1- 500 میلیليتر شیری تەڕ 
2- یەك هێلكە 
3- یەك كەوچكی نان خواردن شەكر
4- یەك كەوچكی نان خواردن زەیت 
5- یەك كیسەی خومرە 
6- سێ پەرداخ ئارد 
 
هەنگاوەكانی ئامادەكردن : پێكهاتەكان تێكەڵاو بكە و ماوەی نیو كاتژمێر دایبنێ هەتا بە تەواوەتی یەك دەگرێت.
  دواتر هەویرەكە بكە بە گونك و وەك نان پانی بكەرەوە و بیبڕە و دەتوانیت بە پێكهاتەیكی شێوە لول هەویرەكەی كە پانت كردۆتەوە لولی بكە و دواتر لە زەیتدا سووری بكەرەوە .
  
  
 دەتوانیت كرێم یان هەر چیەك خۆت پێت خۆش بێت بیكەیتە ناو ئەم لولانەوە و دەتوانیت شیلەشی بۆ بگریتەوە و بیكەیت بەسەریدا .
  
 سەرچاوە:وێستگە ستایل