چالاکي زياتر له 50 هه‌زار بانگخوازي ئاييني له ئێران
جێگري کاروباري مه‌جليس و پارێزگاکاني ڕێکخراوي ته‌بليغاتي ئيسلامي وتي: به سه‌رنجدان به وته‌کاني ڕێبه‌ري شۆڕشي ئيسلامي که وتيان پارێزگاي کوردستان، پارێزگايه‌کي فه‌رهه‌نگييه و ناوناني مه‌ريوان وه‌کوو قومي کوردستان ده‌بێ بڵێيم که مه‌ريوان دڵي کوردستانه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: حوجه‌تولئيسلام سه‌ييد ناسره‌ددين نووري زاده ڕۆژي پێنجشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمي کردنه‌وه‌ي ته‌لاري نووري شاري مه‌ريوان ڕايگه‌ياند: به ئاوڕدانه‌وه له گيانبه‌ختکارييه‌کاني خه‌ڵکي ئه‌م پارێزگايه له کاتي شه‌ڕي نێوان ئێران و عێراق، ده‌توانين پارێزگاي کوردستان به پارێزگاي خۆبه‌خشي و گيانبه‌ختکاري بێ ده‌نگ بناسين.
جێگري کاروباري مه‌جليس و پارێزگاکاني ڕێکخراوي ته‌بليغاتي ئيسلامي وتي: به سه‌رنجدان به وته‌کاني ڕێبه‌ري شۆڕشي ئيسلامي که وتيان پارێزگاي کوردستان، پارێزگايه‌کي فه‌رهه‌نگييه و ناوناني مه‌ريوان وه‌کوو قومي کوردستان ده‌بێ بڵێيم که مه‌ريوان دڵي کوردستانه.
نووري زاده به ئاماژه به گرينگايه‌تي يه‌کڕيزي نێوان موسڵماناني جيهان زيادي کرد: ته‌نيا ڕێگاي له‌ناوبردني موسڵمانان له لايه‌ن دوژمناني ئه‌م ئايينه دووبه‌ره‌کي نانه‌وه‌يه و دوژمنانيش ئه‌م ڕاستييه ده‌زانن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن زه‌بر له‌م يه‌کڕيزييه بده‌ن.
جێگري کاروباري مه‌جليس و پارێزگاکاني ڕێکخراوي ته‌بليغاتي ئيسلامي هه‌روه‌ها له ڕێکخستني زياتر له 50 هه‌زار که‌س بانگه‌خواز له ماوه‌ي ساڵي ڕابردوو وه‌کوو بانگه‌خوازي ئاييني له سه‌رانسه‌ري وڵات ئاماژه‌ي دا و به يه‌کێک له چالاکييه ئايينييه‌کاني ئه‌م ڕێکخراوه ناوي برد و وتووي: سه‌ره‌ڕاي نه‌بووني گوژمه له ساڵي ڕابردوو هێشتاکه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووين هه‌ندێ له چالاکييه‌کاني ئه‌م ڕێکخراوه جێبه‌جێ بکه‌ين.
ناوبراو له کۆتايي وته‌کاني خۆي‌دا جه‌ختي کرد: پێکهێناني سه‌نديکاي گه‌وره‌ي ژناني به‌ناوبانگي ئێران، ڕێکخراوه‌ي مه‌داحان له‌و چالاکييانه‌يه که ئه‌م ڕێکخراوه له ماوه‌ي ساڵاني ڕابردوو جێبه‌جێ کردووه.