ئه‌شکه‌وتي که‌ره‌فتوو شاري ديوانده‌ره
ئه‌شکه‌وتي که‌ره‌فتوو ئه‌شکه‌وتێکي دێريني هه‌ڵکه‌وتوو له باکووري ڕۆژئاواي شاري ديوانده‌ره سه‌ر به پارێزگاي کوردستاني ئێرانه، که شێواز و ديمه‌نێکي سه‌رسووڕ هێنه‌ر و بي وێنه‌ي هه‌يه.
که‌ره‌فتوو ئه‌شکه‌وتێکي دێرينه که مێژووکه‌ي ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چاخه کۆنه‌کان و له سه‌رده‌ماني ثێش مێژوو تاکوو سه‌رده‌مي ئيسلامي مرۆڤ تێيدا ژياون.
به‌شێک له ئه‌شکه‌وتي که‌ره‌فتو له سه‌رده‌مي سێهه‌مي زه‌وين ناسي به ده‌ستي مرۆڤ وه‌کوو ژوور و هۆڵي جێ ژياني ئينسانه‌کان دروست کراوه. هه‌روه‌ها مێژووي به‌رده‌نووسراوه‌کاني نێو ئه‌م ئه‌شکه‌وته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخه‌کاني بۆ پێش مێژوو.
به ئاوڕدانه‌وه به ئاسه‌واره به‌ده‌ستهاتووه‌کان له توێژينه‌وه‌کاني که‌ره‌فتوو، ئه‌م ئه‌شکه‌وته له چاخي ده‌رياي دێرين له ژێر ئاودا بووه و له کۆتايي ئه‌م سه‌رده‌مه بۆته وشکاني.
ئه‌شکه‌وتي که‌ره‌فتوو ئه‌شکه‌وتێکي دێريني هه‌ڵکه‌وتوو له باکووري ڕۆژئاواي شاري ديوانده‌ره سه‌ر به پارێزگاي کوردستاني ئێرانه، که شێواز و ديمه‌نێکي سه‌رسووڕ هێنه‌ر و بي وێنه‌ي هه‌يه.
به‌پێي هه‌واڵي ئاسه‌واره فه‌رهه‌نگييه‌کان، ئه‌م ئه‌شکه‌وته له سه‌رده‌مه‌کاني جۆراوجۆردا به ده‌ستي مرۆڤ گۆڕاوه و به شێوه‌ي ته‌لارێکي به‌ردينه له چوار نهۆمدا ده‌بينرێت.
به‌هۆي بووني به‌رده‌نووسراوه يۆنانييه‌کان له‌سه‌ر ده‌رکي يه‌کێک له ژووره‌کاني نهۆمي سێهه‌م، ئه‌م ئه‌شکه‌وته به په‌ره‌ستگه‌يه‌کي "هيراکل" (خوايه‌کي يۆنانييه‌کان) داده‌نرێت.
له ساڵي 1379 هه‌تاوي ده‌ست کرا به لێکۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه‌ي که‌ونينه‌ناسي له ئه‌شکه‌وته‌که له ده‌ره‌وه و نهۆمي چواره‌مي ئه‌شکه‌وت و هه‌ندێ به‌ردي داتاشراو دۆزرايه‌وه که نيشانه‌يه‌که له نيشته‌جێ بووني مرۆڤي دێرين له ئه‌شکه‌وتي که‌ره‌فتوو.
هه‌روه‌ها نموونه‌ي سواڵه‌ت و که‌ره‌سته و که‌لوپه‌لي دۆزراو له‌و ئه‌شکه‌وته، به‌رده‌وامي نيشته‌جێ بووني مرۆڤ له سه‌رده‌مي مێژووي ئه‌شکاني و ساساني و سه‌رده‌مي ئيسلامي ده‌رده‌خات.
ئه‌شکه‌وتي که‌ره‌فتوو له 20ي به‌فرانباري 1318 له‌سه‌ر ژماره‌ي نه‌ته‌وه‌يي 330 وه‌کوو يه‌کێک له ئاسه‌واره نه‌ته‌وه‌ييه‌کاني ئێران تۆمار کرا.
به‌هۆي ئاسه‌واره‌دێرينه‌کاني و ديمه‌ني سه‌رسووڕ هێنه‌ري که‌ره‌فتوو، هه‌موو ساڵێک ژماره‌يه‌کي زۆري گه‌شتيار سه‌رداني ئه‌م شوێنه ده‌که‌ن.