هێچ هێزێکي داعش نه‌هاتۆته ئێران
فه‌رمانده‌ي هێزي ئينتزامي کۆماري ئيسلامي ئێران وێڕاي ئاماژه‌دان به ڕه‌وشي ئه‌مني سنووره‌کاني ئێران ڕايگه‌ياند: شتي وا ڕووي نه‌داوه که هێزي داعش و گرووپه تيرۆريسته‌کان هاتبێتنه ناوخۆي ئێران و ئێمه ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ناکه‌ينه‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ريي فارس: سه‌ردار ئيسماعيل ئه‌حمه‌دي موقه‌ده‌م له‌باره‌ي سنووره‌کاني ئێرانه‌وه وتي: له ئێستادا هيچ نيگه‌رانييه‌کمان له‌باره‌ي سنووره‌کانه‌وه نييه، له به‌رانبه‌ر هێزه تيرۆريسته‌کاني ناوچه‌که.
فه‌رمانده‌ي هێزي ئينتزامي ئێران وتيشي که هێزه‌کاني ئێران به شێوه‌يه‌کي باش له‌سه‌ر سنووره‌کان جێ‌گير کراون و هاوکات ديکه‌ي هێزه به‌ره‌ڤانييه‌کان وه‌کوو سوپاي پاسداران و ئه‌رته‌شي ئێرانيش هاوکاري ده‌که‌ن له پاراستني سنووره‌کان و له بواري زانياري و هه‌واڵگريشه‌وه ئێران زاڵه له‌سه‌ر هه‌موو سنووره‌کاني خۆي.
فه‌رمانده‌ي هێزي ئينتزامي کۆماري ئيسلامي ئێران وێڕاي ئاماژه‌دان به ڕه‌وشي ئه‌مني سنووره‌کاني ئێران ڕايگه‌ياند: شتي وا ڕووي نه‌داوه که هێزي داعش و گرووپه تيرۆريسته‌کان هاتبێتنه ناوخۆي ئێران و ئێمه ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ناکه‌ينه‌وه.
سه‌ردار ئه‌حمه‌دي موقه‌ده‌م له‌باره‌ي هه‌ندێ ده‌نگۆ که باس له‌وه ده‌که‌ن هێزي داعش هه‌وڵيان داوه دزه بکه‌ن بۆ ناوخۆي سنووره‌کاني ئێران و ڕێگرييان لێکراوه، وتي: ئێران ڕێگايه‌که له نێوان ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، باشوور و باکوور و له‌وانه‌يه هاووڵاتياني هه‌ندێ وڵاتاني ناوچه‌که و له‌وان پاکستان، ئه‌فغانستان و ئاسياي ناڤين، هه‌وڵ بده‌ن له ڕێگاي ئێرانه‌وه بگه‌نه عێراق و سووريا و ژماره‌يه‌کشيان ده‌ستگير بکرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ي که هێزێکي داعش و گرووپه تيرۆريسته‌کان هاتبێتنه ناوخۆي ئێران، شتي ڕووي نه‌داوه و ئێمه ئه‌و هه‌واڵانه پشتڕاست ناکه‌ينه‌وه.