گۆمه‌زي عهلهويان
 (copy).jpg)
ئه‌م بينايه له باري هۆنه‌ري گچ بڕي و ئاجۆر کاري له ئاسه‌واري به نرخ و که‌م وێنه‌ي سه‌ده‌کاني نێواني سه‌رده‌مي ئيسلاميه (سهدهي 6 و7 ) و شێوه‌ي ڕواڵه‌تي ئه‌و وه‌کوو گۆمه‌زي سووري مهراغهيه که خاوه‌ني ميژووي درووس کراوي " 542 کۆچي مانگيه " وه هه‌روه‌ها لاێنهکاني ناوه‌کي ( 8 له 8 مه‌تره ) و جوانکاري ده‌وڵه‌مند و پڕ و پێوانه و له عهيني حاڵيشدا پڕ له نهێني و به‌ر چاو ، ناوه‌کي بينا ئه‌گه‌ر بهراوهردي بکه‌ين وه‌کوو " گۆمه‌زي حهيدهريه " قه‌زوێنه که له بينا درۆست کراوهکاني سه‌ره‌تاي سهدهي 6 کۆچي مانگيه . که وابوو گۆمه‌زي عهلهوياني هه‌مه‌دان له بيناکاني سه‌رده‌مي (سهدهي 6 سهلجووقي ) بژمێرين . ئه‌م بينايه به شێوه‌ي چوار گۆش له لاێيني 8/12 له 25/12 مه‌تر و به‌رزي 5/11 مه‌تر درووس کراوه و چوار جۆرز وه‌کوو کۆڵه‌که به به‌رزي 5/9 مه‌تر و ده‌وري نزيک به 2 مه‌تر وه‌کوو بۆرج چوار گۆشه‌ي ئه‌و بينايهيان گرتوه . هه‌ر کام له‌و بۆرجانه خاوه‌ني 5 تاقي چاڵي سێ گۆشن به به‌رزي 8 مه‌تر و پاني يه‌ک مه‌تر و قووڵي نيم مه‌تر که له شێوه‌ي ذابراني جۆرزهکان ( بۆرج) وه‌کو نيوه ئهستێرهێيکي 8 په‌ڕ ده‌رهاتوه .
له لاي باشووري بيناکهوه وه‌کوو تاقێکي جناغي له جۆري 7 و 5 به به‌رزي 10 مه‌تر و پانايي نزيک به 5/5 مه‌تر دهبيرێت و له ناويا قاپێکي شێوه لاکێشه به به‌رزي 60/5 مه‌تر و پاني 90/3 به شێوه‌ي هه‌ڵکه‌وته ده‌بينرێت که دهرکهي بيناکه به تاقێکي جناغي به پاني 60/1 و به‌رزي 40/3 له نێويا جێ کراوه . پاني درکهي چوونه ژووره‌وه 60/1 و به‌رزي ئه‌و 40/3 مه‌تره . له سه‌ر درکهي چوونه ژووره‌وه و له نێو شيپانهي شێوه لاکێشهوه گه‌چ بڕي هه‌ڵکه‌وتو هێلانه مرۆچهيي پێک هاتوو گۆڵ و بنه گياي پێچاو له يهکترا به شێوه‌يي جوان خۆي پيشان ئه‌دات
.
له سه‌ر قهراغي شيپانهيشهوه نووسراوێکي گه‌چ بڕي پێک هاتوو له چه‌ند ئايهتێک له قۆرئاني پيرۆز به خه‌تي کووفي ده‌بينرێت ، تهوێڵي توهکوو تاقهکهش به گه‌چ بڕێيکي سێ گۆش و ئه‌ستێره شێوه به شێوه‌ێيکي جوان ڕازاوهتۆ . نێوان وه‌کوو تاقه‌که و بۆرجهکاني ده‌ور و به‌ري دوو لايه شێوه لاکێش که وه‌کوو يه‌کن له بهرزيا و به پاني 80 س . م که به جوان کاري گه‌چ بڕي داپۆشراوه و ه هه‌روه‌ها دوو لايه‌ي نيم بازنه که به خشتي ڕێک و خه‌وتوو جوان کاري کراوه پێک هاتوه . گۆشه خۆر ئاوايي و خۆرههڵاتيهکان هه‌ر کام خاوه‌ني دوو وه‌ک تقن به به‌رزي 5/8 و پاني 4 مه‌تر که ناوهکهيان به کارێکي هه‌ڵکه‌وتو پێک هاتوو له شێوه‌ي لهوزي له ناو يه‌ک ڕازراوهتۆ . له سه‌ر وه‌کوو تاقه‌کان و به‌شه کۆتاييهکاني بۆرجهکان چه‌ن نووسراوێکي خشتي ماوه که به خه‌تي کووفيه و له چه‌ن ئايه‌تي سه‌ره‌تايي سووره‌ي دههره ده‌بينرێت .
ڕووکاري شهبستانه دهرکهي بيناکه نيسبه‌ت به زهويهکاني ده‌ور و به‌ري و ديواره‌کاني ده‌ره‌وه‌ي بيناکه 2/1 مه‌تر به‌رزه که ئێستا 7 پلهکاني هه‌يه بۆ پێوه‌ندي له گه‌ڵ ده‌ره‌وه . ئه‌و شبستانه خاوه‌ني ڕهههندي 8 له 8 مه‌تره . له هه‌ر کۆنجي بيناکهوه دوو تاقي بچووکي به‌رز وه دوو وه‌کوو تاق له گۆشه خۆر هه‌ڵات و خۆر ئاواييهکاندا هه‌ن که هه‌مووي پڕ له نيگار و گه‌چ بڕي جوانه . مێحرابي ئه‌و بينايهش که له گۆشه‌ي باکووريه به جوان کاري گه‌چ بڕي ده‌وڵه‌مه‌ندي ئه‌و ئه‌سه‌ره زياتر کردوه . نوورگيرهکاني که نزيک به سه‌ر بانن ڕووناکێي شياو ده‌به‌خشن به بيناکه وه ا ڕێگا پله‌کان به پاني که‌م له نێو بۆرجي باشووري خۆرهه‌ڵاتيه‌وه گه‌يشتن به سه‌ربان و هه‌روه‌ها ڕێگا پلهکانێ که به شێوه‌ي نه ناسراو له نێو مێحرابهکهدا درۆست کراوه ڕۆيشتن بۆ سهرداوي بيناکه که دوو گۆڕي بنه‌ماڵه‌ي عهلهويهکاني لێيه ئاسان ده‌کات . سارداوهکه له 6 ژوور به وه‌کوو تاقي جناغيش درووس کراوه و ئه‌و گۆرانهي که ناومان برد به شێوه‌ي سێ جاي لاکێشه و داپۆسراوه به خشتي لێوداري فيرۆزهيي له نێواني ئه‌وانه دايه .