خواردني برۆكلي و كاهو هه‌وكردني جوگه‌كان دواده‌خات
زاناياني به‌ريتاني له‌دواين توێژينهوهياندا ئه‌وه‌يان ئاشكراكرد كهخواردني زۆري برۆكلي ده‌بێته‌هۆي دواخستني نه‌خۆشي هه‌وكردني جومگه‌كان‌و ته‌نانه‌ت رێگريكردنيشي.
توێژينه‌وه‌كه له‌لايه‌ن تيمێكي توێژينه‌وه له‌زانكۆي (ئيست ئانگليا) له‌به‌ريتانيا ئه‌نجامدراوه‌و تێيدا ئه‌وه ئاشكراكراوه پێكهاته‌ي برۆكليو كهلهرمو كاهو تواناي تێكشكاندني ئه‌و ئهنزيمانهي هه‌يه كهزيان بهكڕكڕاگهكان ده‌گه‌يه‌نن.
له‌ئێستادا پێش ئه‌نجامداني هه‌ر نهشتهرگهرييهكي جومگه‌كان، له‌لايه‌ن پسپۆڕي نهشتهركارهوه داوا لهنهخۆشهكاندهكرێت برۆكليو كاهو بخۆن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستي كه‌مكردنه‌وه‌ي كاريگه‌ري نهشتهرگهرييهكهيه له‌سه‌ر كڕكڕاگه‌كان.
د.رۆز دهيڤدسن، سه‌رۆكي تيمي توێژينه‌وه‌كه به (بي بي سي نيوز)ي راگه‌ياندووه " داواله نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ين رۆژانه بڕي 100 گرام برۆكلي ياخود كه‌له‌رم كهبڕێكي كه‌مده‌كات بخۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ي گه‌ر چاره‌سه‌ري توشبوان نه‌كات، ئه‌وا رێگهلهتوشبووني ئه‌واني ديكه ده‌گرێت به‌نه‌خۆشي هه‌وكردني جومگه‌كان."
nrt2