• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 183
  • پێنج شەممه 15/12/1392
  • رۆژژمێر :

بۆ ئه‌وه‌ي مێشكتان به‌هێز بێت شەربەتي مێوژ له‌ بير مه‌كه‌ن

بەپێي لێكۆڵينەوەكان كە يەكێك لە زانكۆكاني ئەمريكا ئەنجامدراوە، ئەوە ئاشكرا كراوە كە شەربەتي مێوژ بۆ بەهێزكردني مێشك و تواناي بيركردنەوە باشە، بەتايبەت ئەو كەسانەي كە چوونەتە تەمەنەوە. هەروەها وزە بەخشێكي باشە بۆ لەش و بەرگري لەش بەهێز دەكات و مرۆڤ چالاك دەكات، واي لێدەكات لەكاتي كاركردن زوو هەست بەماندوو بوون و شەكەتي نەكات.

لێكۆڵينەوەكە كە لەسەر ژمارەيەك هاوڵاتي بەتەمەن لە نێوان 75 بۆ 80 ساڵيدابوون، ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەو كۆمەڵەي بۆ ماوەي 12 هەفتە بەشێوەيەكي بەردەوام شەربەتي مێژوويان خواردووە، تواناي بيركردنەوەو كاركردني مێشكيان بەرەو باشي رۆيشتووە.

لێكۆڵينەوەكە ئەوەشي خستۆتەڕوو، لەناو شەربەتي ترێدا، جۆرێك لە پێكهاتە هەيە كە يارمەتي گەشە كردن و فراوانبووني مێشك دەدات. هەروەها ئەوانەي تاقيكردنەوەكەيان لەسەر ئەنجامدراوە، تواناي فێربوون و تێگەيشتنيان 10 بەرامبەر بووە.