باش‌ترين خواردنه‌كان بۆدابهزاندني كێشه
سێ‌و، يارمه‌تي دابه‌زاندني كێش ده‌دات چونكه بڕێكي زۆرئاوي تێدايه له‌گه‌ڵ ريشاڵي خۆراكي لهوجۆرانهي تواناي توانه‌وه‌ي خێرايان هه‌يه، رێگرده‌بێت لهزيادبوني رێژه‌ي شه‌كر له‌خوێنداو يارمه‌تي پارێزگاريكردن لهنهخۆشي شێرپه‌نجه‌و زيادبوني كۆليسترۆَڵ دهداتو كاري سيه‌كان باشترده‌كات.
بروكلي، پێكهاته‌كاني ده‌توانێت به‌ره‌نگاري شێرپه‌نجه بێته‌وه، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ي 3 تا 5 خولهك بكوڵێنرێت، هه‌روه‌ها سود بهدابهزاندني كێش ده‌گه‌يه‌نێت چونكه بڕێكي زۆرڤيتامين C و ترشي فۆليكي تێدايه‌و يارمه‌تي توانه‌وه‌ي چه‌وري جهستهدهدهن.
ماستي بێ چه‌وري، ده‌توانێت چه‌وري ورگ بتوێنێته‌وه‌و بڕێكي زۆركالسيۆمي تێدايه بۆتهندروستي ئێسك به‌سوده.
هێلكه، يه‌كێكه لهسهرچاوهكاني پرۆتين يارمه‌تي تێربوني خێراتردهدات.
بسته، پرۆتينو چه‌وري بسته يارمه‌تي زياتر يمرۆڤ ده‌دات هه‌ست بهبريسێتي نه‌كات.
ساوه‌ر، چونكه بڕێكي زۆر ريشاڵي تێدايه رێگرده‌بێت لهكهمكردنهوي رێژه‌ي شه‌كر له‌خوێنداو كرداري هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات.
ماسي، يه‌كێكه لهوخواردنانهي ده‌وڵمه‌نده بهپرۆتيني تهندروستو برێكي زۆر پێكهاته‌ي تري به‌سودي تێدايهوه.
سهڵاته، به‌شێوه‌يه‌كي به‌رچاو كاريگه‌ري ده‌بێت له‌دابه‌زاندني كێش، چونكه برێكي باش سه‌وزي تێدايه‌و چه‌وري كه‌مه.
هاوڵاتي