شێلم بۆ هەموو دەردێك دەرمانە
پسپۆڕاني خۆراك دەڵێن دەبێت شێلم بەتوێڵكەوەو بەبێ قاشكردن و بەشێوەي كوڵاندني هەڵم ئامادە بكرێت، تاوەكو سودەكەي لەناو نەچێت.
شێلم لەو سەوزانەيە كەمادەي كانزايي زۆري تێدايە لەبەر ئەوەيە بۆ زۆربەي نەخۆشيەكان بەكاردێت. كەگرنگترينيان ئەمانەن:
1- كالسيۆم و مەنگسيۆم: لەگرنگترين ئەم كانزايانەيەو بۆ گەشەي ئێسقانەكان بەتايبەتي لەنەوجەوانان و خانماني دووگيان و كچاندا بەسودە.
2- پۆتاسيۆم: پۆتاسيۆمي ناو شێلم بۆ رێكخستني پەستاني خوێن بەسودەو فسفۆرو ئارسينك بۆ بەهێزكردني خڕۆكە سپيەكان و سيستمي بەرگري لەش و هەڵامەت بەسودە.
3- ڤيتامين B: شێلم رێژەيەكي زۆري لە ڤيتامين Bتێدايەو ئەسيد فوليكي ناوي چارەسەري كەمخوێني دەكات و فرەكانزاي ناوي رێگە لەگشت جۆرەكاني شێرپەنجە دەگرێت.
4- بۆ پاككردنەوەو بەهێزكردني سيستمي بەرگري لە بەرامبەر نەخۆشيەكاني هەوكردن بەسودە.
5- گۆگردو ڤيتامين C: گۆگردو ڤيتامين C و ريشاڵەكاني ناو شێلم رێگە لە شێرپەنجەي ريخۆڵە دەگرێتو بۆ چارەسەري شەكرەو بەردي گورچيلە كاريگەرە.
6- ڤيتامين A : بۆ چارەسەري شەوكوێري و بەهێزكردني بيرەوەري و چارەسەري كۆكە بەسودە.
7- شێلم لەو سەوزانەيە كە كالۆري كەمي تێدايە، بۆيە بۆ مەبەستي دابەزاندني كێش لەسيستمي خۆراكي دادەنرێت.
8- بۆ قڵيشاني پێ: كوڵاندني و لێداني لە پاني پێ چارەسەري قڵێشاني پێ دەكات.
ئومێد حسين
سەرچاوە: تەندروستي كۆمەڵ