به‌مجۆره ميوه‌كان به تازه‌يي ده‌مێننه‌وه
بۆ پاراستني ئه‌و ميوانهي كه به شێوه‌يه‌كي زۆر ده‌كڕێن ده‌كرێت ئه‌م رێكارانه به‌كار بێنن.
ـ خه‌يار زۆر هه‌ستياره و دواي ئه‌م رۆژيك تامي له‌ده‌ست ده‌دات. بۆ پاراستني له‌ناو كيسهي پلاستيكي ده‌ربێنن و دواي وشك كردنهوهيان له‌ناو مهنجهڵێكي به‌سه‌ر له‌ناو ساردكه‌ره‌وه دابنێن.
ـ بۆ هه‌ڵگرتني ترێ له‌ناو كيسهي دابنێن. نابێت به‌ر له داناني له ساردكه‌وه بيشۆنهوه.
ـ سه‌وزه بشۆنه‌وه و له‌ناو كيسهي پارچهيي دابنێن. ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئه‌وه‌ي كه سه‌زه ره‌ش نه‌بێت.
ـ ئه‌گه‌ر مۆز نه‌گه‌يشت بێت له‌ناو رۆژنامه بپێچنه‌وه و 2 رۆژ له ده‌ره‌وه‌ي ساردكهوهي هه‌ڵبگرن. ئه‌مه ده‌بێته هۆي شيرين بووني تامي مۆز. دواي زه‌رد بووني توێلكي له‌ناو ساردكهرهوهي دابنێن.
ئه‌گه‌ر ميوه‌كان ره‌نگيان گۆڕا ، به‌ر له تێك چوونيان ده‌توانن بيان كوڵێنن و له خۆراكه‌كاندا به‌كاريان بێنن.
به زياد كردني كه‌مێك شه‌كر و ئاو به سێ‌و يان ههرمي يان هه‌ڵوژه و كوڵاندنيان ده‌توانن وه‌ك ميوه‌ي قوت‌و به‌كاريان بێنن.
ترێ دواي مانه‌وه‌ي ده‌توانن بيكه‌ن به شه‌ربه‌تي ترێ و سودي بۆ له‌ش زۆره.