ڤيتامين (C) و خانه‌كاني شێرپه‌نجه
كۆمه‌لێك توێژه‌ر دووپاتيان له‌وه كرده‌وه ، كه ڤيتامين (C) خانه‌كاني شێرپه‌نجه ده‌كوژێت به تايبه‌ت شێرپه‌نجه‌ي ره‌حم كه تووشي ئافره‌ت ده‌بێته‌وه .
له‌م باره‌وه زانايان تاقيكردنه‌وه‌يان له‌سه‌ر كۆمه‌لێك گيانلهبهري مشك ئه‌نجام دا ، سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت كه ڤيتامين (C) كاريگهريهكاني چاره‌سه‌ري كيمياوي له دژي شێرپه‌نجه زياتر ده‌كات .
كۆمه‌لێك توێژه‌ر دووپاتيان له‌وه كرده‌وه ، كه ڤيتامين (C) خانه‌كاني شێرپه‌نجه ده‌كوژێت به تايبه‌ت شێرپه‌نجه‌ي ره‌حم كه تووشي ئافره‌ت ده‌بێته‌وه .
شايه‌ني باسه پێشتريش ئه‌م ڤيتامينه بۆ چاره‌سه‌ركردني شێرپه‌نجه به‌كارهاتووه‌و له‌م باره‌شه‌وه له سالاني حه‌فتاكانه‌وه زاناي كيمياويي "لينۆس بۆلينگ" وتوويه‌تي: به‌كارهێناني ئه‌و خۆراك و دهرمانانهي كه ده‌وله‌مه‌ندن به ڤيتامين (C)، ئه‌وا سوودێكي زۆر به‌و كه‌سانه ده‌گه‌ينێت كه به‌ده‌ست مه‌ترسي شێرپه‌نجه ده‌نالێنن ، ياخۆد ئه‌و كه‌سانه‌ي كه له‌بارن بۆ تووشبوون به جوره جياوازه‌كاني شێرپه‌نجه .
ئستا نیوز