هەنجير، بۆ چالاككردني گورچيلەكانو سووڕي خوێن
هەنجير سەرەڕاي ئەوەي ميوەيەكي هاوينەيە، بەڵام لەڕێي وشككردنەوەي هەڵدەگيرێت بۆ زستانو لەزستاندا دەخورێتو سوودێكي زۆري بۆ كۆئەندامي هەرس هەيە.
سوودەكاني هەنجير زۆرن، كەگرنگترينيان ئەمانەن:
1- بۆ هێوركردنەوەي مێشكو نيگەراني بەكاردێت.
2- گورچيلەكان چالاك ئەكات.
3- سووڕي خوێن بەهێز دەكات.
4- ڕێگا نادات ئاو لە ناو دڵو سييەكانو لەشدا گردبێتەوە.
5- خوێن بەربوون ڕادەگرێت.
6- يارمەتي هەرسكردن دەدات.
7- هێزو توانايەكي باش دەدات بەجەستە، بەتايبەتي وەرزشكاران.
8- گرفتي سەرما بوونو هەڵامەت ناهێڵێت.
9- شيري هەنجيري پێنەگەيو بەكاردێت بۆ لابردني بالووكە، ئەويش بەداناني لەسەر بالوكەكە.
10- بۆ كەمكردنەوەي غازاتي سكو كەمكردنەوەي كێشەكاني هەڵامەت بەكاردێت.
11- چارەسەري نەخۆشييەكاني خوێنو مۆلولەكان دەكات.
12- بەردو لم لادەبات.
13- چارە سەري نەخۆشييەكاني سينگو كۆكەو گرژبووني بۆريچكەكاني هەواو هەوركردن دەكات.
14- چارەسەري نەخۆشييەكاني پێست دەكات.
15- نەرمكەرەوەيەو بۆ گەدەو ئافرەتي دووگيان بەسوودە.
16- هەنجير قەدەغەيە بۆ ئەو كەسانەي بەدهەرسن يان قەڵەون يان نەخۆشي شەكرەيان هەيە.
17- ئەگەر لەپێش خواردن بخورێت هەرس ئاسان دەكات.
18- خواردني هەنجير بۆني ناخۆشي ناو دەم ناهێڵێت.
19- خواردني توێكڵي هەنجيري تازە (تا) ناهێڵێت.
20- خواردني گوڵي هەنجير ئازاري جومگەكان دەشكێنێ.
21- پەستاني خوێن دادەبەزێنێت.
22- شيري هەنجير ئازاري ددان دەشكێنێ.
23- خواردني هەنجير لەگەڵ فستق و بادەم، زەين و هۆش زياد دەكات.
سەچاوە: تەندروستي گشتي
نها24 – ئومێد حسێن