چۆن گيراني ماسولكه‌كاني مل چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟
گيران و گرژي ماسولكه‌كاني مل به 3 هۆكار روو ده‌دات:
1ـ سترێس.
2ـ دانيشتنه‌كان و نادروستي به‌كارهێناني سيستمي ده‌ماره‌كان و ماسولكه‌كان.
3ـ به‌هۆي ئه‌و لێدانانهي به‌ر مل ده‌كه‌ون.
توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه نيشان ده‌ده‌ن كه نزيكه‌ي 60% گرژي ماسولكه‌كاني مل به‌هۆي سترێسه‌وه روو ده‌دات.
ژماره‌ي ده‌ماره‌كاني ناوچه‌ي مل و شانه‌كان له به‌شه‌كاني تري له‌ش زۆرتره و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي كه ده‌مار و ماسولكه و ئێسك پێكهاته‌يه‌ك پێك دێنن، فشار خستنه سه‌ر هه‌ر يه‌كێكيان هه‌موو به‌شه‌كاني تر ده‌خاته ژێر كاريگه‌ري خۆيه‌وه.
هه‌ڵگرتني قورسايي يان خوێندنه‌وه ده‌توانن فشار بخه‌نه سه‌ر مل و ئازار له‌م ناوچه‌يه‌دا دروست بكات. يان خواردنه‌وه‌ي مل ده‌بێته هۆي فشار خستنه بڕبڕهكاني مل.
به بڕواي پسپۆڕان كێشي مێشكي مرۆڤ كيلۆيه‌ك و 500 گرامه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي كه په‌ستان بكه‌وێته سه‌ر بڕبڕهكاني مل.
هه‌روه‌ها له راهێناني سه‌ربازيدا، كوتاني پێ به توندي به‌سه‌ر زه‌ويدا ئازاري مل دروست ده‌كات.
گه‌رم كردني مل چاره‌سه‌رێكي باشتره له به‌كارهێناني ده‌ماري هێور كه‌ره‌وه‌ي وه‌ك ژلوفين و كودئين و ده‌بێته هۆي پشووداني ده‌ماره‌كان ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه چاره‌سه‌ر نه‌كرا، پێويسته سه‌رداني پزيشك بكرێت.
nrt2