له‌كاتي خۆي‌دا نان بخۆ
توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێ ئه‌وه ئاشكراده‌كات، كه گۆڕيني كاتي ژه‌مي خواردنه‌كان كاريگه‌ري خراپي بۆ سه‌ر له‌ش به‌تايبه‌ت جگه‌ر هه‌يه.
ماڵپه‌ڕي (مه‌سره‌س) بڵاويكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك له‌توێژه‌ره‌وان له‌به‌شي كيمياي بايلۆژي لهپهيمانگهي (وايزمان)و پهيمانگهي (توێژينه‌وه‌ي زانستي)ي (ستانفۆرد) له‌دواي ئه‌نجامداني توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر كاتي ژه‌مه خواردنهكانو كاريگه‌ري بۆ له‌شي مرۆڤ گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ي گۆڕيني كاتي ژه‌مه خواردنه‌كان يان نه‌خواردني نان له‌كاتي خۆي‌دا، كاريگه‌ري خراپي بۆ سه‌ر كاري ئهندامهكاني له‌ش هه‌يه به‌تايبه‌ت جگه‌ر.
توێژه‌ره‌وان ئاماژه‌يان بهوهكردوه، مه‌ترسي نان نه‌خواردن نه‌ك ته‌نيا كاريگه‌ري خراپي بۆسه‌ر جگه‌ر هه‌يه، به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆي قه‌ڵه‌وي‌و ماندوێتيش زياد ده‌كات.