هەندێك خواردن بۆ چارەسەري ئازاري ئەژنۆ
نەخۆشي داخوراني جومگەي ئەژنۆكان يەكێكە لەو كێشانەي چەندين تووشبووي هەيە و ژمارەيەك كێشەي تەندرووستي بۆ مرۆڤ درووستدەكات، لەگەڵ ئەوەي پزيشكان تائێستا چارەسەرێكي بنبڕكارييان بۆ نەدۆزيوەتەوە، بەڵام ژمارەيەك خواردن هەن كە تواناي كەمكردنەوەي ئازاريان هەيە و ئەو خواردنانەش بريتين لەمانەي خوارەوە:-مۆزڕێژەيەكي زۆر لە پۆتاسيۆم و ڤيتامين (C و B6)ي تێدايە كە سيستەمي بەرگري ڕێكدەخات بۆئەوەي خانەكان باشتر ببن و هێرش نەكەنە سەر خانەكاني ئەژنۆ و تەندرووستي بەرەو پێش دەبات.
-زەيتي زەيتوونخواردني دەبێتەهۆي كەمكردنەوەي ئازاري ئەژنۆكان چونكە چەندين ماددەي سوودبەخشي تێدايە كە ئازارشكێنن.
چاي سەوزژمارەيەك دژەئۆكسێنەري تێدايە كە دەبنەهۆي كەمكردنەوەي هەوكردني جومگەي ئەژنۆ و پێويستە ڕۆژانە (3-4) پەرداخ بخورێتەوە بۆئەوەي ئازارت نەمێنێت.
-گوێزبڕێكي باشي چەوري ئۆمێگا 3 و ڤيتامين E و دژەئۆكسێنەري تێدايە و ئازاري ئەژنۆكان ناهێڵێت.
-سێوبڕێكي زۆري ئاسن و ڤيتامين بووني هەيە تێيدا و ڕێژەي ئۆكسجين لە خوێندا زياددەكات، بەهۆي ئەوەوە ئازاري ئەژنۆ كەمدەكاتەوە.-نيسكڕێژەي پرۆتين لە خوێندا زياددەكات و ماسوولكەكان بەهێزدەكات بۆئەوەي بەباشترين شێوە جووڵە بە جومگەي ئەژنۆ بكات.-تەماتەماددەي لايكۆپيني تێدايە كە ئازاري ئەژنۆكان كەمدەكاتەوە و پێويستە ڕۆژانە بڕێكي باشي لێ بخورێت.
تهندروستي
SNN