ده‌سته‌كانتان به ئاوي گه‌رم مه‌شۆن
سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي شوشتنى ده‌سته‌كان پێويسته، به‌ڵام پاك كردنه‌وه‌ي به ئاوي گه‌رم هيچ سودێكي بۆ پێست نيه، به تايبه‌تي له هه‌واي ساردي زستاندا.
به‌هۆي ئه‌وه‌ي كهشوههواي سارد، شێي پێست ناپارێزێت و ده‌بێته هۆي وشكي پێست. ئه‌و شوێنانه‌ي كه هه‌واي سارديان به‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك ده‌ست و روخسار، زياني زۆرتريان پێ ده‌گات.
پێست به شێوه‌يه‌كي سروشتي چه‌وري كه‌مي هه‌يه كه رێگه له نه‌ماني شێ ده‌گرێت و پێست له به‌رامبه‌ر سه‌رما ده‌پارێزێت.
له‌گه‌ڵ شوشتني ده‌سته‌كان چه‌وري پارێزه‌ري دهستهكانيش له‌ناو ده‌چێت و چيني پارێزه‌ري پێست به‌ره به‌ره كه‌م ده‌بێته‌وه و شێي ده‌ست نامێنێت و پێست وشك ده‌بێت.
ئاوي گه‌رم لێره‌دا ئاسه‌واري وێرانكهري هه‌يه و پسپۆڕان پێشنياري ئه‌وه ده‌كه‌ن كاتێك دواي ئه‌وه‌ي له ده‌ره‌وه له كهشوههواي سارد ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه ده‌سته‌كانتان راسته‌وخۆ به ئاوي گه‌رم مه‌شۆن، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ن ئاوي شله‌تێن به‌كار بێنن.
ئاوي گه‌رم سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي چه‌وري پێست ناهێڵێـت، به‌ڵكو ده‌ماره‌كاني خوێني ئه‌و ناوچه‌يه‌ش بچووك ده‌بنه‌وه و سوڕي خوێنێش كه‌متر ده‌بێته‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه ئاوي سارد ده‌ماره‌كان و شێي پێست ده‌پارێزن و به به‌كارهێناني په‌نجه‌وانه بۆ ده‌ره‌وه و شوشتني ده‌سته‌كان به ئاوي شله‌تێن جواني ده‌سته‌كانتان ده‌پارێزن.
nrt2
باخچه