• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 543
  • سێ شەممه 28/8/1392
  • رۆژژمێر :

سوودێكي تري چاي سه‌وز

خواردنه‌ چه‌وره‌كان و شيرينيه‌ ده‌ستكرده‌كان له‌ گرنگترين ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌ مرۆڤ تووشي نه‌خۆشييه‌كاني جگه‌ر ده‌كات  .

جگه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ي به‌ به‌شێكي سه‌ره‌كي له‌ لاشه‌ي مرۆڤ ناسراوه‌ و كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و فرماني پێويستي هه‌يه‌ و وه‌ستاندني فه‌رمانه‌كاني جگه‌ريش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كي گه‌وره‌ له‌ ته‌ندروستي مرۆڤ ده‌كات ،يه‌كێكيش له‌و كاره‌ گرنگانه‌ي جگه‌ر ئه‌نجامي ده‌دات يه‌كسانكردنه‌وه‌ي رێژه‌ي شه‌كره‌ له‌ خوێندا و يارمه‌تي دروستكردني پرۆتين ده‌دات و هه‌روه‌ها لاشه‌ له‌ ژه‌هراويبوون ده‌پارێزێت و يارمه‌تي پاشه‌كه‌وتكردني گلۆكۆجين و ڤيتامينات و خوێ كانزاييه‌كان ده‌دات له‌لاشه‌دا .

خواردنه‌ چه‌وره‌كان و شيرينيه‌ ده‌ستكرده‌كان له‌ گرنگترين ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌ مرۆڤ تووشي نه‌خۆشييه‌كاني جگه‌ر ده‌كات .

 وه‌ستاني كاره‌كاني جگه‌ريش ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كي گه‌وره‌ له‌سه‌ر ژياني مرۆڤ  و تووشي چه‌ندين نه‌خۆشي ده‌كات كه‌ زيانێكي گه‌وره‌ به‌لاشه‌ي مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێت وه‌ك زه‌ردبووني پێست و چاو كه‌ به‌ يه‌رقان ناسراوه‌ هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆي كه‌مخه‌وي و زيادبووني كێش و له‌ده‌ستداني ئاره‌زووي خواردن و رووداني خوێن به‌ربووني ناوخۆيي،له‌گرنگترين ئه‌و هۆكارانه‌شي ده‌بنه‌ هۆي تووشبووني مرۆڤ به‌ نه‌نه‌خۆشييه‌كاني جگه‌ر زياده‌ڕيكردنه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ كحولييه‌كان و خواردنه‌ چه‌وره‌كان و شيرنييه‌ ده‌ستكرده‌كان هه‌روه‌ها هه‌ڵئاوساني جگه‌ر به‌هۆي ڤايرۆسه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ي گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ته‌ندروستي جگه‌ر ،به‌پێي توێژينه‌وه‌كانيش هه‌ندێك به‌گرتنه‌به‌ري هه‌ندێك رێگا ده‌توانرێت  جگه‌ر له‌ نه‌خۆشيي بپارێزرێت له‌وانه‌ش خواردن به‌شێوه‌يه‌كي يه‌كسان و گونجاو هه‌روه‌ها خواردني ميوه‌ و سه‌وزه‌وات و پاقله‌مه‌نييه‌كان و زۆرخواردنه‌وه‌ي ئاو و چاي سه‌وز و شه‌ربه‌تي ليمۆ ئه‌مانه‌ به‌شێوه‌يه‌كي سه‌ره‌كي و گونجاو جگه‌ر له‌ نه‌خۆشييه‌كان ده‌پارێزن .

SNN – به‌شي ته‌ندروستي