هه‌ندێك خواردن بۆ به‌هێزبووني چاو
كێشه‌ي كزبيني يه‌كێكه له‌و كێشانه‌ي زۆر كه‌س به ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵێنن و نازانن چۆن چاره‌سه‌ري بكه‌ن، هه‌ندێكيان به درێژايي ژيانيان چاويلكه‌ي پزيشكي له چاو ده‌كه‌ن، به‌ڵام پزيشكه‌ه‌كان چاره‌سه‌ري سرووشتييان بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشييه دۆزيوه‌ته‌وه و هه‌ندێك خواردن هه‌يه بۆئه‌وه‌ي چاوت به‌هێز بێت و تواناي بينين زۆرتر ده‌كات، ئه‌وانيش بريتين له‌مانه‌ي خواره‌وه:
سپێناخ
ڤيتامين A و مادده‌ي لوتين و چه‌ندێكي تري تێدايه كه ده‌بێته‌هۆي پاراستني چاو له تيشكي سه‌روو بنه‌وشه‌يي و ته‌ندرووستي چاو زۆر باشتر ده‌كات.
گێزه‌ر
بێتاكارۆتيني تێدايه و ڤيتامين A له له‌شدا درووست ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ند پێكهێنه‌رێكي تري هه‌يه و پارێزگاري له كزبووني چاو ده‌كات و ناهێڵێت تووشي شه‌وكوێري ببيت.
ڤيتامين A و مادده‌ي لوتين و چه‌ندێكي تري تێدايه كه ده‌بێته‌هۆي پاراستني چاو له تيشكي سه‌روو بنه‌وشه‌يي و ته‌ندرووستي چاو زۆر باشتر ده‌كات.
-ماسي
هه‌موو جۆره ماسييه‌ك به‌سوودن و ناهێڵن تووشي كوێري ببيت، تۆڕي چاو هيچ ئازاري پێناگات و هيچ كات كزنابێت، هه‌روه‌ها ته‌ندرووستي چاو له باشيدا ده‌هێڵێته‌وه.
توو
چه‌ند دژه‌ئۆكسێنه‌رێكي تێدايه و ناهێڵێت تووشي هه‌وكردن و هه‌ڵئاوسان ببيت، بۆرييه خوێنه‌كان به‌هێز ده‌كات بۆئه‌وه‌ي خوێن باشتر بڕوات بۆ چاو و فشاري خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
ته‌ندروستي
SNNC
SNN : محمد ته‌ها