• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 360
  • دوو شەممه 10/4/1392
  • رۆژژمێر :

زيانه‌كاني چپس

 

لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي بريتاني ته‌ئكيديكردۆته‌وه‌ %50ي منداڵاني ئه‌و وڵاته‌ هه‌ريه‌كه‌يان ڕۆژانه‌ لانيكه‌م كيسێك چپس ده‌خۆن، و له‌به‌رئه‌وه‌ي چپس بڕێكي زۆر كاربۆهايدراتي تێدايه‌ يه‌كێك له‌ زيانه‌كاني  زۆر خواردني كاربۆهايدرات ئه‌وه‌يه‌ هاني منداڵان ده‌دات بڕێكي زۆري لێ بخۆن، و به‌وه‌ش دووريانده‌خاته‌وه‌ له‌ خواردني خۆراكه‌ سوودمه‌نده‌كاني تر.

خواردني چپس چه‌ندين كێشه‌ي ته‌ندروستي لێده‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌كو به‌رزبونه‌وه‌ي رێژه‌ي چه‌وري خوێن و قه‌بزي و سه‌ختي له‌ هه‌رسكردندا. هه‌روه‌ها ئه‌و رۆنانه‌ي له‌ پێكهاته‌ي چپسدا هه‌ن ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌يه‌كي دوردا ببنه‌ هۆيه‌ك بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشي شێرپه‌نجه‌، و ئه‌و ڕه‌نگ و بۆيانه‌ي به‌كاردێن زۆرجار مادده‌ي قه‌ده‌غه‌كراون له‌جيهاندا.

چپس بڕێكي زۆر كاربۆهايدراتي تێدايه‌ يه‌كێك له‌ زيانه‌كاني زۆر خواردني كاربۆهايدرات ئه‌وه‌يه‌ هاني منداڵان ده‌دات بڕێكي زۆري لێ بخۆن، و به‌وه‌ش دووريانده‌خاته‌وه‌ له‌ خواردني خۆراكه‌ سوودمه‌نده‌كاني تر.

چپس ده‌بێته‌ هۆي تێكچووني گه‌ده‌ و زيادبووني كێش و ئه‌و مادده‌ پارێزه‌رانه‌ي ده‌كرێنه‌ چپسه‌وه‌ تواناي گه‌ده‌ بۆ هه‌رسكردن سنوردار ده‌كات و زيانيش به‌ جگه‌ر ده‌گه‌يه‌نن. هه‌ندێك چپس هه‌ن به‌هارات و بيبه‌ري تووني تێده‌كرێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆي برينداربووني گه‌ده‌ به‌تايبه‌تي گه‌ده‌ي منداڵ. سه‌خته‌ نه‌هێڵرێت منداڵ چپس بخوات، به‌ڵام خواردني يه‌ك كيس چپس له‌ هه‌فته‌يه‌كدا به‌سه‌ و واباشتره‌ دواي ژه‌مه‌ خۆراكێكي ته‌ندروست چپس بخۆن.

سه‌رچاوه‌: ياهوو