زانيارى له‌سه‌ر ترێ
ترێ به‌رى دارمێوه، شوێنى بنه‌ڕه‌تى ئاسيايه و يه‌که‌م جاريش فينقيهکان گواستيانه‌وه بۆ دوورگه‌کانى يۆنان و سهقلييه و ئيتاڵيا و مهرسليا و ميسر و شام و شوێنى ديکه‌ش.
ترێ وه‌کو خواردن و شه‌ربه‌ت به‌کاريان هێناوه، ماده به‌سووده‌کانى وه‌ک (ساکارۆز) و (گلوکز) و (ديکسترۆز)ى تێدايه و سه‌رچاوه‌يه‌کى گرنگى ماده‌کانى وه‌ک مهنيزيۆم و ئاسن و مه‌نگنێزه.
چاره‌سه‌ر به ترێ
ترێ و ئاوى ترێ ده‌رمانێکى شياو و به‌سووده بۆ نه‌خۆشى که‌م خوێنى و ده‌بێته هۆى به‌هێزکردنى دڵ و رێکوپێکردنى لێدانى دڵ. هه‌روه‌ها ترێ پێکهاتووه له رێژهيهکى به‌رز له شه‌کرى ترێ و کالسيۆم و فۆسفۆر و ئاسن و رێژهيهکى که‌م له ڤيتامينى A و C. و باشه بۆ پاک‌کردن و نهرمکردنى خوێن وهاندانى چالاکيى کۆئه‌ندامى هه‌رس.
ده‌مار و ماسولکه‌کان به‌هێزتر وچالاک تر ده‌کات و ده‌بێته هۆى تازه‌کردنه‌وه‌ى خانه‌کانى ناو له‌ش و چاره‌سه‌رکردنى که‌م خوێنى و که‌مى خۆراک و هيلاکى و لاوازى و په‌ستانى سه‌ر ئێسقان.
ترێ وه‌کو خواردن و شه‌ربه‌ت به‌کاريان هێناوه، ماده به‌سووده‌کانى وه‌ک (ساکارۆز) و (گلوکز) و (ديکسترۆز)ى تێدايه و سه‌رچاوه‌يه‌کى گرنگى ماده‌کانى وه‌ک مهنيزيۆم و ئاسن و مه‌نگنێزه.
باشه بۆ زهردوويى و ده‌بێته هۆى ده‌رکردنى ژه‌هراوى ناو له‌ش بۆ ده‌ره‌وه‌ى له‌ش و باشه بۆ نه‌خۆشييه‌کانى گورچيله.
کوڵاوى گه‌ڵاى وشکى ترێ باشه بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌ستنى ميزه‌وه (کێشه‌ى ميزنهکردن) و سکچوون به خواردنه‌وه‌ى يه‌ک کۆپى کوڵاوى گه‌ڵاى ووشک پێشى نان خواردن.
ترێى وشککراو (مێوژ) خواردنێکى به‌هێزه و باشه بۆ جگه‌ر و هانده‌ره بۆ چالاکيى گشتى له‌ش. هه‌روه‌ها کوڵاوهکهى له‌گه‌ڵ ئاو و شه‌کر بۆ چاره‌سه‌رکردن و نه‌رم کردنى کۆکه و رێکخستنى هه‌ناسه‌دان.
تێبيني: نابێت مێوژ و خورما پێکه‌وه بههنجێنرێن، چونکه زوو گهنييوو ده‌بن. هه‌روه‌ها نابێت مێوژ له سێ رۆژ زياتر بمێنێته‌وه، چونکه تێکده‌چێت و پێکهاته‌که‌ى ده‌گۆڕێت به‌تايبه‌تى له ژينگه‌يه‌کى گه‌رم.
سایتی خه ندان
سایتی چه ترپرێس