گوێز به‌رگرى له ئێسکه‌نه‌رمه و که‌م‌خوێنى ده‌کات
گوێز (Walnut) له رووى ته‌ندروستى و خۆراکيه‌وه پڕه له ڤيتامينه‌کانى (A،BوC) و سه‌ره‌ڕاى چه‌ورى و پرۆتينى وه‌کو پرۆتينه‌کانى گۆشت و به‌ره‌که‌ى، پێک دێت له شه‌کر، که‌تيره، خوێيه کانزاييه‌کانى وه‌ک ئاسن، فۆسفۆر، کالسيۆم، مس، پۆتاسيۆم، زنک، توێکڵه‌که‌ى هه‌روه‌ها له زه‌يت، مادده‌ى کانزايى، سپێنه، ريشالى سليلۆز، ئاو.
گوێز چه‌ندين سوودى گرنگى هه‌يه له‌وانه:
1ـ گوێز ئاستى شه‌کر له خوێن داده‌به‌زێنێت.
2ـ توێکڵه سه‌وزه‌که‌ى کاريگه‌رى نه‌رمکه‌ره‌وه‌ى هه‌يه، گه‌ڵاکانى کاريگه‌رى قه‌بزکه‌رى هه‌يه و پاککه‌ره‌وه‌يه.
3ـ بۆ چاره‌سه‌رى زيپکه‌و هه‌وکردنى پێڵوى چاو ده‌توانرێ گه‌ڵاکه‌ى به وشکى يان به ته‌رى بکوڵێنرێت. پاشان ده‌م و چاوى پێ بشۆرێت. هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رى چه‌ند نه‌خۆشييه‌کى پێست به‌کار دێت.
4 ـ يارمه‌تى چاکبوونه‌وه‌ى برين ده‌دات.
5ـ رێ له هه‌ڵوه‌رينى قژ ده‌گرێت.
6ـ زه‌يتى گوێز ئازار که‌م ده‌کاته‌وه و ماسولکه به‌هێز ده‌کات.
7ـ کاکڵه‌ي گوێز دژى نه‌خۆشييه‌کانى چاوئێشه، گيرانى کۆئه‌ندامى هه‌رس، به‌دخۆراکى، گرێيه‌کانى مه‌مک، که‌رى گوێ و هه‌وکردنى ره‌حم و هه‌روه‌ها دژى نه‌خۆشى «سفلس»ه.
8ـ خوێن پاک ده‌کاته‌وه و شيرى ئافره‌ت زياد ده‌کات، وزه‌يه‌کى زۆر ده‌دات به له‌ش له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به‌سوده بۆ وه‌رزشه‌وان و کرێکار‌و ئه‌وانه‌ى کارى قورس ده‌که‌ن.
گوێز (Walnut) له رووى ته‌ندروستى و خۆراکيه‌وه پڕه له ڤيتامينه‌کانى (A،BوC) و سه‌ره‌ڕاى چه‌ورى و پرۆتينى وه‌کو پرۆتينه‌کانى گۆشت و به‌ره‌که‌ى، پێک دێت له شه‌کر، که‌تيره، خوێيه کانزاييه‌کانى وه‌ک ئاسن، فۆسفۆر، کالسيۆم، مس، پۆتاسيۆم، زنک، توێکڵه‌که‌ى هه‌روه‌ها له زه‌يت، مادده‌ى کانزايى، سپێنه، ريشالى سليلۆز، ئاو.
9ـ يارمه‌تى به‌رگرى ئێسکه نه‌رمه‌و که‌م خوێنى ده‌دات، گه‌شه‌ى له‌ش چالاک ده‌کات، به‌ڵام به‌مه‌رجێ برێکى که‌مى لێ بخورێت‌و به باشى بجورێ و باشتر وايه له‌گه‌ڵ کرێم‌و کێک بدرێت به منداڵ. ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى شه‌کره‌يان هه‌يه ده‌توانن بيخۆن به مه‌رجێ کێشه‌ى هه‌رسيان نه‌بێت.
10ـ گه‌ڵاکانى گوێز ده‌کوڵێنرێ بۆ چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشييه‌کانى پێست و دژى بزمارى بن پێيه. ته‌نانه‌ت توێکڵه سه‌وزه‌که‌شى به‌کار دێت بۆ پاراستنى ده‌م و ددان و پوک.
11ـ کوڵاندنى توێکڵه سه‌وزه‌که‌ى به برى (30) گرام له يه‌ک لتر ئاودا که‌مێک شه‌کر پاشان بخورێته‌وه ئاره‌زووى خواردن زياد و له‌ش به‌هێز ده‌کات.
12ـ قه‌ده‌غه‌يه له‌وانه‌ى که کێشه‌ى ته‌ندروستيان هه‌يه له جگه‌ر، گه‌ده، گورچيله، بريني گه‌ده، به‌دهه‌رسى، هه‌وکردنى قورگ، پوکدا. هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که قه‌ڵه‌ون.
سایتی خه ندان
سايتي چه تر پرێس