خۆتان له خواردنى شيرينى بپارێزن
توێژينه‌وه‌يه‌کى فه‌ره‌نسى ئاشکراى کردوه خواردنى شه‌کره‌مه‌نييه‌کان بۆ ماوه‌ى زۆر له‌وانه‌يه ببێته هۆى لاوازبوونى ياده‌وه‌رى و کاريگه‌ريى له‌سه‌ر تواناى بيرکردنه‌وه ده‌بێت.
توێژينه‌وه‌که له‌لايه‌ن زانايانى زانکۆى کاليفۆرنيا ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر خواردنى شه‌کر به بڕى زۆر که ده‌بێته هۆى لاوازکردنى ياده‌وه‌رى وتواناى بيرکردنه‌وه،
زاناکان توێژينه‌وه‌يان له‌سه‌ر کاريگه‌ريى شه‌کرى فرکتۆز له‌سه‌ر مشک کرد که ئه‌و جۆره شه‌کره به‌زۆرى له خواردنه‌وه گازييه‌کاندا هه‌يه.
توێژينه‌وه‌يه‌کى فه‌ره‌نسى ئاشکراى کردوه خواردنى شه‌کره‌مه‌نييه‌کان بۆ ماوه‌ى زۆر له‌وانه‌يه ببێته هۆى لاوازبوونى ياده‌وه‌رى و کاريگه‌ريى له‌سه‌ر تواناى بيرکردنه‌وه ده‌بێت.
مشکه‌کان دواى شه‌ش هه‌فته له پێدانى به‌رده‌وامى ئه‌و شه‌کره، له رێگه‌ى ناسينه‌وه‌ى ئه‌و رێگا پێچاوپێچانه‌ى به‌هۆيه‌وه ده‌چنه‌وه سه‌ر هێلانه‌کانى خۆيان تاقيکرانه‌وه و ده‌رکه‌وت ئه‌و پێچانه باش ناناسنه‌وه له کاتێکدا پێشتر به‌و شێوه نه‌بوون.
له‌به‌رئه‌وه‌ى مێشکى مشک وه‌ک مێشکى مرۆڤه بۆيه ده‌رده‌که‌وێ که خواردنى شه‌کره‌مه‌نييه‌کان کاريگه‌ريى هاوشێوه‌يان له‌سه‌ر مێشکى مرۆڤيش ده‌بێت.
جه‌ماوه‌رنيوز