• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 138
  • دوو شەممه 21/12/1391
  • رۆژژمێر :

ئاگاداري خۆراكي له‌قوتوونراو بن

لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك له‌ وڵاتي كۆڵۆمبيا ده‌ريخست، كه‌ يه‌كێك له‌ ماده‌ پارێزه‌ره‌كاني قوتووي خۆراك، هۆكارێكه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشي ره‌بۆ.

لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ ده‌ريخست ماده‌ي (Bisphenol A (BPA، كه‌ به‌كاردێت بۆ رووپۆشكردني ديوي ناوه‌وه‌ي قوتوو به‌ مه‌به‌ستي پاراستني، ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ به‌ خۆراكه‌كه‌ ببێت و بخورێت، زيان به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌يه‌نێت و ئه‌گه‌ري تووشبوون به‌ نه‌خۆشي ره‌بۆ زياد ده‌كات.

ئه‌م كاريگه‌رييه‌ له‌سه‌ر منداڵاني خوار ته‌مه‌ن 8 ساڵ زياتره‌، هه‌روه‌ها ئافره‌تي دووگيانيش ئه‌گه‌ر BPA تێكه‌ڵ به‌ خۆراكه‌كه‌ي ببێت، مه‌ترسي توشبووني كۆرپه‌كه‌ي به‌ ره‌بۆ زياد ده‌بێت.

د.كاسلين دۆنهوو، به‌ڕێوبه‌ري لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ي سي ئێن ئێن-ي راگه‌ياند: "جێگه‌ي سه‌رنجه‌ كه‌ ئه‌م مه‌ترسييه‌ ته‌نها له‌ رێژه‌يه‌كي كه‌م ماده‌ي پارێزه‌ره‌وه‌ دروست ده‌بێت، به‌ڵام چه‌ندين كۆمپانيا ماده‌ي پارێزه‌ر ده‌كه‌نه‌ قوتووه‌كانيانه‌وه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ي به‌رزه‌ و پێچه‌وانه‌ي بنه‌ما ته‌ندروستييه‌كانه‌."

سه‌رچاه‌وه‌ :خه‌ندان