ليمۆي ترش
پسپۆڕێكي خۆراك له‌زانكۆي زانستي پزيشكي ياسوجي ئێران ڕايده‌گه‌يه‌نێت، به‌كه‌مكردني به‌كارهێناني بڕي خوێ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبووني كاتدا تاك به‌تامي كه‌م خوێي له‌خواردنه‌كاندا ڕادێت، هاوكات پێشنيارده‌كات له‌بري خوێ زياتر ليمۆي ترش به‌كاربهێنرێت.
به‌كه‌مكردني به‌كارهێناني بڕي خوێ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبووني كاتدا تاك به‌تامي كه‌م خوێي له‌خواردنه‌كاندا ڕادێت، هاوكات پێشنيارده‌كات له‌بري خوێ زياتر ليمۆي ترش به‌كاربهێنرێت.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵێكي ڕۆژنامه‌ي قودس، (فريشته بوستاني) به‌ته‌ئكيدكردن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ي خوێ له‌كاتي چێشتلێناندا ئاشكرايكرد، خوێي مۆڵه‌تدراو بۆ به‌كارهێناني ڕۆژانه (5) گرامه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ي نه‌خۆشي فشاري خوێنيان له‌گه‌ڵدايه‌و ته‌مه‌نيان له(25) ساڵ زياتر به‌تايبه‌ت كه‌ساني سه‌روو (65) ساڵ، يان ژناني دووگيان‌و دايكاني شيرده‌ر، يان ئه‌و كه‌سانه‌ي كه پێشتر يه‌كێك له‌خێزانه‌كه‌يان فشاري خوێني به‌رزي هه‌بووه ، ده‌بێت زياتر وريابن‌و خۆيان له‌به‌كارهێناني خوێ به‌ردووربگرن.ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ي به‌وه‌شكرد، پێويسته بۆ كه‌م به‌كارهێناني خوێ خۆمان له‌چه‌ند جۆره خۆراكێك بپارێزين‌و زۆر به‌كه‌مي به‌كاريان بهێنين، ئه‌وانيش چيپس‌و سۆسيس‌و كاڵباس‌و چه‌ره‌ساته سۆره‌كانن.ناوبراو ئامۆژگاري خانمان ده‌كات، تا بۆيان ده‌كرێت ليمۆ ترش له‌بري خوێدان له‌سه‌ر سفره‌ي نانخواردن به‌كاربهێنن، هه‌روه‌ها ناني كه‌مخوێ يان بێ خوێ به‌كاربهێنن‌و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي بڕي خوێي په‌نير پێش به‌كارهێناني په‌نيره‌كه بكه‌نه ئاو.
باخچە