• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 150
  • چوار شەممه 7/1/1392
  • رۆژژمێر :

په‌يوه‌ندييه‌كي راسته‌وخۆ له‌نێوان باده‌م و شێرپه‌نجه‌ي جگه‌رده‌ هه‌يه‌

ئه‌و خواردنانه‌ي که‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڤيتامن (E) تواناي به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي نه‌خۆشيي شێرپه‌نجه‌ي جگه‌ر له‌مرۆڤدا زياد ده‌که‌ن و يارمه‌تيده‌ريشن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي ئه‌و ئه‌و نه‌خۆشييه‌.

باده‌م يه‌کێکه‌ له‌و خۆراکانه‌ي که‌ رێژه‌يه‌کي زۆري له‌ڤيتامين (E) تێدايه‌و جه‌سته‌ له‌شێرپه‌نچه‌ي جگه‌ر ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها رێژه‌ي تووشبوون به‌نه‌خۆشييه‌کاني دڵ و چاو به‌شێوه‌يه‌کي به‌رچاو که‌مده‌کاته‌وه‌‌ .

باده‌م يه‌کێکه‌ له‌و خۆراکانه‌ي که‌ رێژه‌يه‌کي زۆري له‌ڤيتامين (E) تێدايه‌و جه‌سته‌ له‌شێرپه‌نچه‌ي جگه‌ر ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها رێژه‌ي تووشبوون به‌نه‌خۆشييه‌کاني دڵ و چاو به‌شێوه‌يه‌کي به‌رچاو که‌مده‌کاته‌وه‌‌ .

دکتۆر (وي ژانگ) له‌زانکۆي شانگهاي بۆ چاره‌سه‌رکردني شێرپه‌نچه‌ي جگه‌ر له‌م دواييانه‌و پاش کۆتاييهاتني لێکۆڵينه‌وه‌که‌ي له‌هه‌مان زانکۆدا بۆي ده‌رکه‌وت که‌ به‌هۆي خواردني باده‌مه‌وه‌ (54%)ي نه‌خۆشه‌کاني ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ي که‌ لێکۆڵينه‌وه‌که‌ي تێدا ئه‌نجامداوه‌ به‌ته‌واوه‌تي چاره‌سه‌رکراون و له‌نه‌خۆشييه‌که‌يان چاکبوونه‌ته‌وه.

له‌و باره‌يه‌وه‌ دکتۆر ژانگ به‌سايتي ده‌يلي مه‌يڵي به‌ريتاني وتي: پاش لێکۆڵينه‌وه‌که‌ بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ په‌يوه‌ندييه‌کي راسته‌وخۆ له‌نێوان خواردني باده‌م و شێرپه‌نچه‌ي جگه‌ردا هه‌يه‌و له‌ داهاتو‌وشدا زياتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌کۆڵنه‌وه‌.

كه‌ركوك تی وی