سير بۆ شه‌کره باشه
توێژينه‌وه‌يه‌کى ته‌ندروستى نوێ سه‌لماندوويه‌تى که سير سوودى زۆرى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌يه و دژه هه‌وکردنه و رێکخه‌رى شه‌کره و په‌ستانى خوێنه.
راپۆرتێکى پزيشکى ده‌ريخستوه زۆرينه‌ى توێژينه‌وه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که سير شايسته‌ى ئه‌وه‌يه له نێو ماڵدا پشتى زۆر پێ ببه‌سترێت، چونکه چاره‌سه‌ره بۆ چه‌ندين نه‌خۆشيى وه‌ک رشانه‌وه و سکچوون.
له نێو سيردا ريشاڵه‌کان و ڤيتامينى زۆر هه‌يه. له 20 ساڵى رابردوودا چه‌ندين توێژينه‌وه کراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ده‌کرێ سير بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشييه‌کانى شه‌کره و دڵ و تووشبوون به ڤايرۆسه‌کان به‌کاربهێنرێت.
توێژينه‌وه‌يه‌کى ته‌ندروستى نوێ سه‌لماندوويه‌تى که سير سوودى زۆرى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌يه و دژه هه‌وکردنه و رێکخه‌رى شه‌کره و په‌ستانى خوێنه.
هه‌روه‌ها توێژينه‌وه‌کان ده‌ڵێن سير ده‌توانێ رێژه‌ى شه‌کره له خوێندا جێ‌گير بکات و ئاستى کۆليسترۆڵ نزم بکاته‌وه.
توێژه‌رێکى ئه‌مه‌ريکايى تاقيکردنه‌وه‌يه‌کى کردووه که رۆژانه يه‌ک دانه سيرى داوه‌ته ژماره‌يه‌ک له به‌شدارانى توێژينه‌وه‌که‌ى و چاودێرى ئاستى شه‌کره و کۆليسترۆڵَى کردوون و بۆى ده‌رکه‌وتووه ئه‌وکێشانه له له‌شى ئه‌و که‌سانه‌دا به ئاستى 20 له‌سه‌د که‌ميان کردووه.
جه‌ماوه‌رنيوز