سوده‌کانى شه‌ربه‌تى خه‌يار بزانه
کۆمه‌ڵێک پزيشکو لێکۆڵهرهوهي ئۆکرانى به‌سه‌رۆکايه‌تى پڕۆفيسۆر (گينادى ئابناسينکۆ) له‌ميانى لێکۆڵينهوهيهکدا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و راستييهى که شه‌ربه‌تى خه‌يار سوودێکى پزيشکي زۆرى بۆ مرۆڤ هه‌يه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه رێنمايى مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن که شه‌ربه‌تي خه‌يار بخۆنه‌وه، چونکه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى خه‌يار هۆکارێکى کاريگه‌ر و چارهسهرێکي سروشتييه بۆ نه‌هێشتني ئازاري زۆرێک له نهخۆشييهکانو پاراستني له‌ش له‌تووشبوون بهنهخۆشييهکان.
هه‌روه‌ها ئه‌و کۆمه‌ڵه پزيشکه ئۆکرانييانه داوا له مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن که شه‌ربه‌تي خه‌يار بخۆنه‌وه جا چ به‌ته‌نيا بێت يان له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تي جۆره جياوازه‌کاني تر‌ى سه‌وزه بێت،ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌يه‌کي ڕێکوپێک نه‌ک خواردني خه‌يار به‌شێوه ئاسايييهکهي.
کۆمه‌ڵێک پزيشکو لێکۆڵهرهوهي ئۆکرانى به‌سه‌رۆکايه‌تى پڕۆفيسۆر (گينادى ئابناسينکۆ) له‌ميانى لێکۆڵينهوهيهکدا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و راستييهى که شه‌ربه‌تى خه‌يار سوودێکى پزيشکي زۆرى بۆ مرۆڤ هه‌يه.
به‌پێي ئه‌و لێکۆڵينهوهيهش که پزيشکه ئۆکرانييهکان ئه‌نجاميانداوه، شه‌ربه‌تي خه‌يار چارهسهرێکي چالاکه بۆ ڕێککردنه‌وه‌و داناني باڵانس له‌نێوان پێوه‌ره تهندروستييهکاني ترشه‌ڵۆک له گه‌ده‌و دوانزه‌گرێدا.
هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي خه‌يار به‌شێوه‌يه‌کي به‌رده‌وام و به‌به‌رنامه مرۆڤ له‌تووشبوون به نه‌خۆشي غودهي ده‌ره‌قى ده‌پارێزێت و سوودێکى زۆريشى بۆ به‌هێزکردنى ددانه‌کان هه‌يه.
جه‌ماوه‌رنيوز