• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 274
  • پێنج شەممه 12/11/1391
  • رۆژژمێر :

خوێ منداڵان قەڵەو دەكات

 توێژينەوەيەكي نوێ ئاشكراي كردووە كە خواردني خۆراكي پڕ لە خوێ ئاستي خواردنەوەي خواردنەوە شيرينەكان زياد دەكات و ئەوەش دەبێتە هۆي زيادبووني هەلي تووشبووني منداڵان بە قەڵەوي.

توێژينەوەكە هەروەها سەلماندوويەتي كە ئەو منداڵانەي خواردنەوەي شيرين دەخۆنەوە، مەترسي تووشبونيان بە قەڵەوي بە رێژەي 26 لەسەد زيادي كردووە.

توێژەران بۆيان دەركەوت خواردني خوێ بە بڕي زۆر پێويستي منداڵان بە خواردنەوەي شلەمەني زياد دەكات. ئەنجامەكاني توێژينەوەيەك كە زياتر لە 4300 منداڵ و پێگەيشتووي گرتەوە، دەريخست زياتر لە سێ بەشي ئەو منداڵانە 0.6 ئۆنس زياتر لە سۆدا و شەربەت و خواردنەوەي ‌ديکە لە بەرامبەر بەكارهێناني 390 مليگرام لە خوێي سۆديۆمدا بەكاردەهێنن. 

 زانايان پله‌ي بەشداراني توێژينەوەكە لە بارەي جۆري ئەو خواردنەي لە ماوەي 24 كاتژمێردا خواردوويانە کۆنترۆڵ کرد و روون بووەوە كە 62 لە سەديان خواردنەوەي شيرين بەكاردەهێنن و رێژەي سۆديۆمي بەكارهاتوو لە رۆژێكدا 2500 مليگرامە. زاناكان سەرنجيان دا كە رێژەي قەڵەوي گەيشتووەتە 5 لەسەد لە بەرانبەر 3 لەسەد لاي كەساني نزيكيان كە لە خواردنەوە گازييەكان دوور كەوتوونەتەوە.

 توێژينەوەكە هەروەها سەلماندوويەتي كە ئەو منداڵانەي خواردنەوەي شيرين دەخۆنەوە، مەترسي تووشبونيان بە قەڵەوي بە رێژەي 26 لەسەد زيادي كردووە.