• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 397
  • دوو شەممه 9/11/1391
  • رۆژژمێر :

سوودەكاني ليمۆ

بەپێي هەندێ لێكدانەوە ليمۆ لە رەچەڵەكدا وشەيەكي فارسييە و لە (لەيمون)ەوە هاتووە، ئەويش ماناي دژە ژەهر دەگەيێنێت، بە ماناي پاككردنەوەي لەش لە ژەهرە جياوازەكان.بەپێي لێكۆڵينەوەكان ليمۆ زۆر سوودي تەندروستي هەيە، لەوانە لەكاتي سەرمادا بۆ كۆكە و هەڵامەت سوودي هەيە، هەروەها ياريدەي زوو هاتنە دەرەوە و رزگاربووني بەڵغەم دەدات لەو كەسانەي بەڵغەم سنگيان دەگرێت.

بەپێي هەندێ لێكدانەوە ليمۆ لە رەچەڵەكدا وشەيەكي فارسييە و لە (لەيمون)ەوە هاتووە، ئەويش ماناي دژە ژەهر دەگەيێنێت، بە ماناي پاككردنەوەي لەش لە ژەهرە جياوازەكان.

ليمۆ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسيدە سروشتييەكان، كە سووڕي خوێن چالاكتر دەكەن و كاريگەري باشيان هەيە بۆ نەخۆشييەكاني جومگەكان و دەوالي و هەروەها زوو دەركەوتني نيشانەكاني پيري، جگە لەوانەش كاريگەري باشي هەيە بۆ پاراستني مرۆڤ لە نەخۆشييەكاني شێرپەنجە.ليمۆ، سەرچاوەيەكي باشي ريشاڵە خۆراكييەكانە، بە رێژەي 5% كاريگەري هەيە لە داناني سنوور بۆ بەرزبوونەوەي شەكرو چەوري لە خوێندا، ئەگەر دواي ژەمە خۆراكييەكان بخورێت. دەوڵەمەندە بە ڤيتامين C بە رێژەي 112 مليگرام بۆ پەرداخێك ئاوي ميوە، ليمۆ سوود بە كۆلاجيني پرۆتين دەگەيێنێت، كە لێپرسراوە بەرامبەر نەرمي و جواني و پتەوي پێست، هەروەها رەنگي پێستيش دەپارێزێت، ليمۆ يارمەتي لەش دەدات بۆ مژيني ئاسني ناو خۆراك، ئەوەش زيندوويي و رەنگي جوان بە مرۆڤ دەبەخشێت.

هەروەها لە ليمۆدا ڤيتامين B6 هەيە، كە بە نەبووني هەوكردني پێست و زمان و كەمخوێني روودەدات و لەو كەسانەشدا رێژەكەي دادەبەزێت، كە تووشي نەخۆشي سيل دەبن. لە ليمۆدا رێژەيەكي بەرچاو كالسيۆم هەيە، ئەويش كاريگەري باشي بۆ ئێسك و جوڵە هەيە، هەروەها گرنگە بۆ راگرتني هاوسەنگي خانە و شلەكاني لەش، هەروەها فۆسفۆريشي تێدايە.

کوردی نیوز