قارچک به‌سووده بۆ دابه‌زاندنى کێش
قارچک پێک هاتووه له ئاو (88,5%)، چه‌ورى (3%)، کلۆر (0,8)، سۆديۆم (0,20%)، کالسيۆم (0,25%)، ئاسن (0,1%)، پۆتاسيۆم (0,4%)، يۆد (10,015%)، سليلۆز (0,8%)، شه‌کر (0,6%)، هه‌روه‌ها ڤيتامين (B1) تێدايه.
جۆره رووه‌کێکى که‌ڕووييه و ده‌رکه‌وتووه (180) جۆرى هه‌يه. به قارچک وتراوه گۆشتى رووه‌کى، ئه‌ويش پاش ئه‌وه‌ى له هه‌ندێک جۆريدا زياتر له (30) گرام پرۆتين له (100) گرام قارچکدا بينرا. له کاتێکدا ئه‌م رێژه‌يه له گۆشتى ئاژه‌ڵدا ته‌نها (20،15) گرامه.
قارچک پێک هاتووه له ئاو (88,5%)، چه‌ورى (3%)، کلۆر (0,8)، سۆديۆم (0,20%)، کالسيۆم (0,25%)، ئاسن (0,1%)، پۆتاسيۆم (0,4%)، يۆد (10,015%)، سليلۆز (0,8%)، شه‌کر (0,6%)، هه‌روه‌ها ڤيتامين (B1) تێدايه
.
قارچک چه‌ندين سوودى گرنگى هه‌يه له‌وانه:
1ـ چالاککه‌رێکى باشه بۆ کۆئه‌ندامى ده‌مار‌و نوێکه‌ره‌وه‌يه بۆ شانه‌کان.
2ـ قارچک ده‌چێته سيستمى دابه‌زاندنى کێش ئه‌ويش له جياتى گۆشت به‌کار دێت.
3ـ هه‌روه‌ها به‌سووده بۆ نه‌خۆشى شه‌کره‌و قه‌ڵه‌وى.
4 ـ بۆ که‌م‌خوێنى به‌سووده ئه‌وانه‌ش که که‌مى ره‌گه‌زه‌کانيان هه‌يه.
5ـ به‌سووده بۆ قه‌بزى و سيل، باشتر وايه له‌گه‌ڵ ليمۆ يان سرکه بخورێت.
6ـ قارچک قه‌ده‌غه‌يه له مناڵ و پير‌و ژنى دووگيان و به‌دهه‌رس و نه‌خۆشييه‌کانى گورچيله و زراو.
7ـ پێويسته قارچک جوان بشۆررێته‌وه به ئاوى ليمۆ، به‌ر له خواردنى بکوڵێندرێت. باشتر وايه قارچک به‌بێ ئاو بکوڵێندرێت پاش تێکردنى که‌مێک خوێ و له‌سه‌ر ئاگرێکى کز دابنرێت.
سه رچاوه:ماله پری چه تر پرس