نه‌خۆشيه زگماکيه‌کاني دڵ و لووله‌کاني خوێن
نه‌خۆشيه زگماکيه‌کاني دڵ و لووله‌کاني خوێن بريتيه له بووني که‌م و کوڕي له پێکهاتني دڵ و لووله گه‌وره‌کاني خوێن له منداڵي تازه بوو. زۆربه‌ي که‌م و کوڕيه‌کان، يان رێگرن له رۆيشتني خوێن به‌ناو دڵ و لووله‌کان ياخود ده‌بنه هۆي رۆيشتني خوێن به شێوه‌يه‌کي ناڕێک له‌ناو دڵدا. هه‌ر چه‌نده هه‌ندێکي تريان ده‌بێته هۆي کێشي لێداني دڵ تێک بدات. که‌م‌وکوڕي له دڵ له باوترين نه‌خۆشيه زگماکيه‌کان ده‌ژمێردرێت. هه‌روه‌ها به هۆکاره‌کاني مردني منداڵي که‌م‌وکوڕ ده‌ژمێردرێت.
له هه‌ر 124 منداڵي تازه بوو يه‌کێکيان تووشي نه‌خۆشيه زگماکيه‌کاني دڵ دڵ ده‌بێت. ساڵانه 40 هه‌زار منداڵ له دايک ده‌بن و نه‌خۆشي زگماکي دڵيان هه‌يه، له‌مانيش چوار هه‌زاريان ساڵێک ناژين.
نه‌خۆشيه زگماکيه‌کاني دڵ و لووله‌کاني خوێن بريتيه له بووني که‌م و کوڕي له پێکهاتني دڵ و لووله گه‌وره‌کاني خوێن له منداڵي تازه بوو.
که‌م‌وکوڕي له ديواري نێوان هه‌ر دوو گوێچکۆڵه به باوترين جۆري نه‌خۆشيه زگماکيه‌کاني دڵي ده‌ژمێردرێت، به نزيکه‌ي سێيه‌کي هه‌موو نه‌خۆشيه زگماکه‌يه‌کاني دڵ و لوولوکاني خوێن پێک ده‌هێنێت.
- هۆيه‌کاني دروست‌بوون
- تايبه‌تمه‌نديه‌کاني نه‌خۆشيه زگماکيه‌کاني دڵ و لووله‌کاني خوێن
- جۆره سه‌ره‌کيه‌کاني نه‌خۆشيه زگماکيه‌کاني دڵ لووله‌کاني خوێن
هۆيه‌کاني دروست بووني نه‌خۆشيه زگماکه‌يه‌کاني دڵ و لووله‌کاني خوێن
هۆي دروست بووني زۆربه‌ي که‌م و کوڕيه زگماکيه‌کاني دڵ و لووله‌کاني خوێن به‌ته‌واوي نه‌زاندراوه، له‌وانه‌يه هۆيه‌کي بۆماوه بێت، له‌وانه‌شه هۆکاره‌کاني ژينگه (وه‌ک تووش بووني دايک به خوريکه له‌کاتي دووگياني، ياخو وه‌رگرتني ده‌رمان و کحول له کاتي دووگياني، وه هه‌روه‌ها هه‌ندێک هه‌بووني هه‌ندێ نه‌خۆشي له دايک له‌کاتي دووگياني وه‌ک شه‌کره ) به‌رپرسيار بن له دروست بووني که‌م کوڕيه زگماکيه‌کاني دڵ و لووله‌کاني خوێن
تايبه‌تمه‌نديه‌کانيي نه‌خۆشيه زگماکيه‌کاني دڵ و لووله‌کاني خوێن
جۆره سه‌ره‌کيه‌کاني که‌م و کوڕيه زگماکيه‌کاني دڵ و لووله‌کاني خوێن:
1. بووني خوێنبه‌رێک له نێوان شاخوێنبه‌ر و سي خوينهێنه‌ره‌کان دواي له‌دايک بوون؛ ئه‌م خوێنبه‌ر له‌کاتي دروست بووني کۆرپه‌له له ناو سکي دايک، ئه‌م خوێنبه‌ره دواي له‌دايک بوون به چه‌ند سه‌عاتێک يان ڕۆژێکي که‌م داده‌خرێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار داناخرێت. ئه‌م باره له‌م منداڵانه زۆره که زووتر له دايک ده‌بن له کاتي خۆيان.
2. دروست نه‌بوون؛ بريته‌يه له ته‌واو دروست‌نه‌بووني دڵ، که يان گوێچکه‌ڵه‌ي ڕاست يان چه‌پ به‌ته‌واوي دروست نابێت.
3. که‌م و کوڕي له دروست بووني ديواري نێوان لاي ڕاست و لاي چه‌پي دڵ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆي تێکه‌ڵ بووني خوێن له‌لاي چه‌پ بۆ لاي ڕاست.
سه رچاوه:ماله چه ری چه ترپرس