پێناساندني کاروانسه‌را ميژوييهکاني پاريزگاي کرماشان
کاروانسهراي مايدهشت : ئه‌م کاروانسه‌را چوار هێوانيه له شاري مايدهشته . درکهکهي له لاي باکووري بيناکهيه . دوو سهکۆي درێژ و به‌رز له درێژه‌ي دهرکهکهن . گۆشه دهرکيهکاني ئه‌و خانه به شيوهي گرد و خڕه . له هه‌ر لاييکي درکهي کاروانسه‌را دوو فه‌زاي دوو قات وه‌کوو هه‌يوان هه‌يه . له ديمه‌ني باکووري کاروانسهراش له هه‌ر دهرکهييک ، چوار تاق نه‌ما به شێوه‌ي تاقي جهناغي درووس کراون . دواي ده‌که‌ي چوونه ژووره‌وه. ههشتيکي گۆمهزيدار هه‌يه که کۆتايي ده‌گاته حهوشي کاروانسه‌راکه .له ده‌وروبه‌ري حهوشيش چه‌ند ژوور بۆ پشوداني کاروانه‌کان و له پشتيشهوه سه‌رانسه‌ر ته‌وێڵه درووس کراوه . ئه‌م کاروانسه‌را به فه‌رماني شا عه‌باسي يه‌که‌مي سهفهوي درووس کراوه و پێي ئه‌و نوسراوه که له‌وێيه له سه‌رده‌مي ناسێرهدين شاش ئاوه‌دان کراوه .
ههشتيکي گۆمهزيدار هه‌يه که کۆتايي ده‌گاته حهوشي کاروانسه‌راکه .له ده‌وروبه‌ري حهوشيش چه‌ند ژوور بۆ پشوداني کاروانه‌کان و له پشتيشهوه سه‌رانسه‌ر ته‌وێڵه درووس کراوه .
کاروانسهراي ئيلخاني (بيستون) : ئه‌م کاروانسهرايه له‌سه‌ر پاشماوه‌ي بيناييکي به‌ردي سه‌رده‌مي ساساني ناسراو به قهسري خه‌سره‌و درووس کراوه . ئيلخانيهکان به لکاندني چه‌ند ديوار به ديواره‌کاني بيناي ساساني ، ئه‌م کاروانسهرايانه درووس کردوه . ئه‌م کاروانسه‌را به برد و خشت له‌گه‌ڵ گج درووس کراوه . درکهي چوونه ژووره‌وه‌ي ئه‌م بينا له لاي خۆرهه‌ڵاتي بيناکهيه . ئه‌م درگانه به حه‌وشه ناوهنديهکهي کۆتايي دێت . له ده‌وروبه‌ري حه‌وشه‌که‌ش چه‌ند ژوور و ديواري لاکێشه ئهبيبرێت . له سێ گۆشه‌ي خۆرهه‌ڵات ، باشوور و باکوور چه‌ند هه‌يوان و ژوور هه‌يه و له ته‌نيشتي هه‌ر هه‌يوانێک دوو ژوور درووس کراوه . له گۆشه‌ي خۆرئاوا له‌به‌رده‌م هه‌ر ژوورێک ، ههيوانێکي بچووک هه‌يه . ديواره‌کاني ئه‌م کاروانسهرايه تا پاکاري کهماني به به‌رد و لهپاکارهوه تاکوو نووکي که‌مانه‌که به خشت درووس کراوه . له نێو حه‌وشه ناوهنديهکهشي ، مزگهوتێکي بچووک دياره . له ته‌نيشتي ئه‌م مزگه‌وته‌ش سهکۆييکي گرد و خڕ درووس کراوه و له هه‌ر گۆشهييکي پشتبهستێکي لاکێش هه‌يه . له ناوه‌ندي ئه‌و سهکۆشه فهزاييکي گردي ناو خاڵي هه‌يه . به‌داخه‌وه کارايي ئه‌م سهکۆيه هێشتا بۆ که‌س ده‌رنه‌که‌وتوه .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ري ميراتي کلتووري کرماشان