ناساندني تهپهکاني پارێزگاي کرماشان
تهپهي ئاسياو : ئه‌م جێگا ميژوويه له پێنج کيلوو مه‌تري خۆرهه‌ڵاتي کرماشانه ، له‌سه‌ر ڕووباري قه‌ره‌سوو . به شووين دانه‌وه‌ي چاڵ له‌م ته‌په‌دا ، به‌شێک له کهوێڵێکي هێلکهيي شکڵ به پانتايي ده مه‌تر پێناسه‌کرا که نيوه‌ي له نيو زه‌ويدا چاڵکرا بوو . بهردهساو ، مۆرهي به‌ردي ، به‌شێک له دهسبهني مه‌ڕمه‌ڕ و چه‌ند تيکه پهيکهري گڵي به ده‌س هاتوه . له نێو پهيکهرهکاندا ، چه‌ن پلاک به شێوه‌ي مرۆڤ دياره .
لێکۆڵهراني مێژوو ئه‌ڵێن ئه‌م ته‌په و شتهکاني ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێوان نۆ تا 11 هه‌زار ساڵ پێش .
ئه‌م ته‌په به شێوازي قيتايي بچووک له کهناري خۆرهه‌ڵاتي شاري کرماشانه له ناو زويه کشتوکاڵيهکاني گۆندي (دێپان) . به‌ناوبانگترين پهيکري مرۆڤي به‌ده‌س هاتوو له‌م ته‌په ، پهيکري بچووکي به‌ناوبانگ به «ونوس سهراب»ه که ناوبانگي جيهاني هه‌يه .
تهپهي سه‌راو : به‌شێکي زۆر کاسهي گڵين له‌و شوێنه‌دا به ده‌س هاتووه که ئه‌بێته سێ به‌ش : گڵين به نه‌خشي قۆرباق ، گڵێني ههندهسي ، گڵێني به نه‌خشي نووسراو . له‌وێڕا که بهسێکي به‌رچاو له‌و ئيسکي گێان له‌به‌رانه که له‌وێدا ده‌رکه‌وتووه هي بزنه ، لێکۆڵه‌ره‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان که دانيشتواني سه‌راو ، بزنيان خۆماڵي کردووه .
تهپهي چغاگاوانه : بيست و په‌نج مه‌تر به‌رزه له ناوه‌ندي شاري ئيسلام ئاوايه . به‌شێکي زۆر له‌م ته‌په به هۆي په‌ره‌دان به شار له ناو چووه و ته‌نيا نزيکه‌ي 10 هه‌زار مه‌تري ماوه .
ئه‌م بينايه له چه‌ن ژوور پێکهاتووه که شايه‌ت به‌شي خۆرئاواي جێگاي دانيشتني ده‌سه‌ڵاتدار و به‌شي ناوهنديشي بۆ کار و فرماني به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي و سه‌نعه‌تي بووه .
له ناو هێندێ له ژووره‌کاندا ، کوورهي گڵێني ده‌رکه‌وتووه . له يه‌کێک له ژووره‌کان پهيکهرێکي گڵێني گێان له‌به‌رێک که له گۆرگ ده‌چێت و پهيکهرێکي گڵێني بچووکي تر که شايه‌ت "خواي کريشا" نيشان ئه‌دات ، به ده‌س هاتووه .
سه‌رچاوه :
ماڵپه‌ڕي ميراتي کلتووري کرماشان