پێوه‌ندي هۆمێد و گه‌ش بيني و ساغ و سڵامه‌تي
هۆمێد وشهييکه زۆر نزيک به وشه‌ي گه‌ش بيني و هيواداري . هۆمێد پێوه‌ندي به بووني ئامانج له ژياندا هه‌يه . هۆمێد هه‌ر له سه‌رده‌مي منداڵيدا لاي مرۆڤ گه‌شه ئه‌کات . و ئه‌و منداڵانه‌ي که هۆمێديان هه‌يه به شێوه‌ي سرۆشتي خاوه‌ني دايک و بابێکن که وه‌کوو سهرمهشقێکي چاک به شێوازێکي به هۆمێد و هيوادار ژيانيان تێپه‌ڕ کردووه .
هۆمێد وشهييکه زۆر نزيک به وشه‌ي گه‌ش بيني و هيواداري . هۆمێد پێوه‌ندي به بووني ئامانج له ژياندا هه‌يه . هۆمێد هه‌ر له سه‌رده‌مي منداڵيدا لاي مرۆڤ گه‌شه ئه‌کات .
مرۆڤه هيواداره‌کان کاتێک له‌گه‌ڵ کێشهييک به‌رنگار ده‌بن به وتووێژێکي ئه‌رێني ده‌رووني ، وه‌کوو " ئه‌توانم" ، چاره‌سه‌ري ئه‌که‌م" ، ته‌سليم نابم و ئه‌و شتانه ، شێوازێکي درۆست ئه‌گرنه به‌ر . ئه‌وان کاتێک له ڕيگاي گه‌يشتن به ئامانجه‌کانيان له‌گه‌ڵ به‌رگرێک ڕووبه‌ڕو ئه‌بن ، ورووژاني نه‌رێني که‌متريان هه‌يه ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ي هيواداريان که‌مه ، کاتێک له‌گه‌ڵ به‌رگرێک ڕووبه‌ڕو ئه‌بن تووره و ناهۆمێدن .
مرۆڤه گه‌ش بين و هيواداره‌کان ساغ و سڵامه‌ت تر و خۆشحاڵترن و ده‌زگا هێمنيهکاني لهشيان چاکتر فرمان ئه‌کات . ئه‌م جۆره که‌سانه به شيوازێکي تێکۆشه‌رانه له‌گه‌ڵ خه‌م و دڵهلهرزێدا به‌رنگاري ئه‌که‌ن . له ده‌زگاي دهمارهکاني مرۆڤه گه‌ش بين و هيواداره‌کان مادهييک په‌روه‌رده ئه‌بێ که ئه‌بێته هۆي ئاسووده‌يي خه‌ياڵيان .
سه‌رچاوه :
تاد؛ جوديت و بوهات، آرتور(1379)، اصول روانشناسي باليني و مشاوره وه‌رگێڕاني مێهرداد فيروزبهخت