هه‌نجير سوود و پێكهاتهكهي
هه‌نجير يه‌كێكه له‌و ميوه به‌سوود و بهتامانهي كه‌زۆربه‌مان حه‌ز به‌خواردني ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها هه‌نجير ناوي له قورئاني پيرۆزيشدا هاتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي چه‌ند هه‌نجير چه‌ند جۆر و ڕه‌نگي هه‌يه به‌ڵام به‌گشتي هه‌مان سووديان هه‌يه
پێكهاتهكهي:
پێکهاته‌ي سه‌ره‌کي بريتيه له شه‌کري ديکسترۆز، که (50%)ي پێکهاته‌ي هه‌نجير پێکده‌هێنێت، ڤيتاميناتي C، B، A هه‌روه‌ها خوێيهکاني ئاسن و کاليسيۆم و پۆتاسيۆم و مسي تێدايه، پرۆتين 2-4%ي تێدايه، چه‌وري (0.05%) له ههنجيري وشکدا (1-2%) له ههنجيري ته‌ڕدا.
هه‌نجير يه‌كێكه له‌و ميوه به‌سوود و بهتامانهي كه‌زۆربه‌مان حه‌ز به‌خواردني ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها هه‌نجير ناوي له قورئاني پيرۆزيشدا هاتووه.
بهکارهێنانو سووده پزيشکييهکاني:
1. هه‌نجير بۆ هێورکردنه‌وه‌ي مێشک و رهواندنهوهي نيگه‌راني به‌کاردێت.
2. گورچيله‌کان چالاک ده‌کات و سووڕي خوێن به‌هێز ده‌کات.
3. ڕێگا نادات ئاو له‌ناو دڵ و سييهکان و له‌شدا کۆببێته‌وه.
4. خوێن به‌ربوون راده‌گرێت.
5. هه‌روه‌ها بۆ که‌مکردنه‌وه‌ي غازاتي سک و که‌مکردنه‌وه‌ي کێشه‌کاني هه‌ڵامه‌ت به‌کاردێت.
6. جگه‌ر به‌هێز و چالاک ده‌کات و ههڵئاوساوي سپڵ ناهێڵێت.
7. چاره‌سه‌ري نه‌خۆشيه‌کاني سوڕي خوێن و موولولهکاني ده‌کات به‌تايبه‌تي مايهسيري.
8. يارمه‌تي هه‌رس کردن ده‌دات و توانايهکي باش ده‌دات به‌له‌ش به تايبه‌تي وه‌رزشکاران.
9. ميز هێنه‌ره و به‌رد و لم لاده‌بات.
10. نهرمکهرهوهيه بۆ گه‌ده و به‌سووده بۆ ئافره‌تاني دووگيان.
11. سوودي هه‌يه بۆ نه‌بووني زيپکه له‌سه‌ر روخسار و دهمو چاو، يارمه‌تي ده‌ره بۆ که‌م کردنه‌وه‌ي چه‌وري له‌ش و لابردني زيپکه و سپيکردنهوهي پێست.
12. باش‌ترين ميوه بۆ چاره‌سه‌ري کهمخوێني ههنجيري وشککراوهيه، ئه‌و ههنجيره تواناي هه‌ڵمژين و هه‌ڵگرتني کانزاي ئاسني هه‌يه، که هاوکاره بۆ هه‌ڵگرتن و دابهشکردني ئۆکسجين بۆ هه‌موو به‌شه‌کاني جه‌سته، ئه‌گه‌ر ئه‌م کانزايه که‌مي کرد، ئه‌وا مرۆڤ دووچاري که‌م خوێني ده‌بێت.
13. خواردني بۆني ناخۆشي ده‌م ناهێڵێت.
14. خواردني توێکڵي تازه‌ي هه‌نجير تا داده‌به‌زێنێ.
15. په‌ستاني خوێن داده‌به‌زێنێ.
16. ئه‌گه‌ر هه‌نجير له‌پێش خواردن بخورێت ههرسي خۆراک ئاسان ده‌کات.
17. خواردني هه‌نجير له‌گه‌ڵ فستق و باده‌م، زهبن و هۆش زياد ده‌کات.
18. سێ ههنجيري وشک که چوارله‌ت کرابێ له‌گه‌ڵ دوانزه ده‌نک کشميش له قاپێکي شيردا بکوڵێنرێت به‌يانيان بخورێته‌وه قه‌بزي ناهێڵێت.
19. شيرهکهي ئازاري ددان ده‌شکێنێ.
20.هه‌روه‌ها شيرهکهي دومه‌ڵ و مێخهکهبالوکه چاک ده‌کات
سه رچاوه:کوردی نیوز