بهرێوهبهرايهتي گشتي راگهياندني ئيسلامي کۆردستان به ده‌رکردني بهياننامهييک رايگه‌ياند :
سووکايه‌تي کردن به بارگاي پيرۆزي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام شايه‌تي ئاشکرايه بۆ ترسي دۆژمنان له شه‌پۆلي به‌ربڵاوي بێداري ئيسلامي له ناوچه و جيهاندا .
به پێ راپۆرتي بهرپرسيتي پێوه‌ندي بهرێوهبهرايهتي گشتي راگهياندني ئيسلامي کۆردستان له‌و بهياننامهدا هاتوه : جارێکي تر دهسهڵاتخۆازاني جيهاني له سيناريويکي نوێ ، سووکايه‌تي کرد به بارگاي پيرۆزي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام و به‌م کاره ناله‌بار و شه‌يتاني خۆي دڵي گه‌لي ئيسلامي زامدار کرد .
له درێژه‌ي ئه‌م بهياننامهدا هاتوه :
بێ گۆمان ئه‌م جۆره کاره سه‌رشۆرانه که له ئيدامهي گه‌ڵاڵه‌ي شهر له گه‌ڵ ئيسلامدايه و بۆ ناکۆکي وکێشهکێش له نێو ئايينه ئاسمانيهکانه، که هه‌ر ده‌مێ جارێ له لايه‌ن دهسهڵاتخۆازاني جيهاني به سهرکردهيي ئه‌مريکاي جيهانخۆار و رژيمي زايوني دهخريته گڕ، که ئه‌مه‌ش شايه‌تي ئاشکرايه بۆ ترسي دۆژمنان له شه‌پۆلي به‌ربڵاوي بێداري ئيسلامي له ناوچه و جيهان و داماوي که‌م هێناني ئه‌وانه به‌رامبه‌ر به مه‌نتێقي هه‌ميشه ماوه و راستهقينهي ئيسلام .
له کۆتايي ئه‌م بهياننامهدا هاتوه :
بهرێوهبهرايهتي گشتي راگهياندني ئيسلامي کۆردستان ، شۆراي لێژنه ئايينيه‌کاني پارێزگاي کۆردستان ، کۆ کلتووري راگه‌ياندنه‌کان ، ئه‌نجۆمه‌نه ئيسلامي و يانه قۆرئانيهکاني پارێزگاي کۆردستان وێراي مه‌حکووم کردني ئه‌و کاره سه‌رشۆرانه و نامرۆڤيه ، داوا له يهکهيهکهي خه‌ڵکي مۆسڵمان و هه‌ميشه ئاماده‌ي پارێزگاي کۆردستان ده‌کات که له ڕيورهسمي ڕێپێواني ڕه‌خنه‌گرانه که له دوواي نۆێژي هه‌يني ئه‌م حه‌وته هاوکات ده‌گه‌ڵ سه‌رانسه‌ري وڵات له کۆردستان به‌رێوه ده‌چێ ، به‌شداري گه‌رم و گۆڕ بکه‌ن و وێراي مه‌حکووم کردني ئه‌و رووداوه ، قين و تووڕه‌يي خۆيان سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵه سه‌رشۆرانه به وشياري و يه‌کيه‌تي و هاودڵي پيشان بده‌ن به‌رامبه‌ر به فێڵ و پيلاني دۆژمناني ئيسلام .