لە چین درێژترین پرد لەسەر ئاستی جیهاندا دروستکرا
 لە چین درێژترین پرد لەسەر ئاستی جیهاندا دروستکرا، کە درێژییەکەی ٥٥ کم و هۆنگ کۆنگ، چۆهای و ماکاو بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 تێچووی ئەم پردە سەر دەریاییە، ١٠٥ ملیار یوانە کە دەکاتە ١٥ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
 ئەم رێگایە بەشیکی پردە و بەشێکی دیکەی تونێلە و بەشێکی دیکەی دوورگەی دەستکردە و تایبەت بەم رێگایە دروستکراون.
 بەهۆی درێژی ئەم پردە، ئەنجامدەرانی ئەم پڕۆژەیەی رووبەڕووی سەختی زۆر کردەوە.
 دروستکردنی ئەم پرد لە ٢٧ ئەم مانگە کۆتایی هاتووە، بەشێوەیەک دروستکراوە کە بەرگەی لافاو و کارەساتەکانی دیکەی سروشتی بگرێت.