چۆنیەتی دروستکردنی پیتزای میوە
 ئەم خواردنە زۆر بە ئاسانی دروست دەکرێت و پێکهاتەی خۆراکی زۆر گرنگی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی ئامادەکردنەکەی تەنها ١٠ خولەکە و زۆر بە ئاسانی دروست دەکرێت.
 
 کەرەستەکان:
 
٥٠٠ گرام  هەویری ئامادەکراو
٦ کەوچک دۆشاوی تەماتە
٤ کەوچک مرەبای شلیک
چەند قاشێک کیوی  و شلیک
کەمێک شوکلاتەی سپی وردکارو
 چۆنێتی ئامادەکردنی:
 
فڕنەکە بۆ ٢٢٠ پلەی سەدی گەرم دەکرێت
هەویرەکە لە ساردکەرەوەدا دەردەکرێت و لەسەر مێزێک دایدەنێیت.
هەویرەکە بە شێوەیەکی خڕ دەبڕیت و دەیکەیتە ناو تاوەیەکی خڕەوە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لە فڕندا دەیبرژێنیت تا رەنگی دەگۆڕێت بۆ ئاڵتونی.
هەویرە برژاوەکە لە فڕنکە دەردەهێنین و دایدەنێین تا سارد دەبێتەوە.
دواتر ١/٢ پەنیری کرێمی پارچە پارچە دەکەین بە سەریدا لەگەڵ ٢ کەوچک مرەبا و پاشانیش پارچە میوەکان لەسەری دادەنێین و  شوکلاتە هاڕدراوەکەش دەکەین بەسەریدا.
سەرچاوە:وێستگە ستایل