تایبەتمەندیەکانی چای سەوز بۆ مرۆڤ
 
 
چای سەوز بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکانی تێدایە، وادەکات تەمەن درێژبێت و لە ژمارەیەک کێشەی تەندروستی پارێزراوبین، ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی ٣ سودی سەرسوڕهێنەری چای سەوزی خستۆتە ڕوو.
 1. بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت:
 
بەهۆی ئەوەی مادەی دژە بەکتریای تێدایە لە تێکچونی ددانەکان و پوک دەمانپرێزێت و ناهێڵێت بۆنی دەم ناخۆش ببێت.
 2. بڕێکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە:
 
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر جۆرەکانی دژەئۆکسانی تێدایە چای سەوز ڕێگری لە پیربون و توش بون بە شێرپەنجە دەگرێت.
 3. ڕێژەیەکی کەم کافاینی تێدایە:
 
برێکی زۆر کەمتر مادەی کافاینی تێدایە لەچاو قاوە و مادەی "تیاتین"ی تیدایە وادەکات مێشک ئارابێتەوە و وردبینی زیاد بکات.
سایتی جام کوردی