پاستا بە سۆسی سور و ڕێحانە
   
خواردنی پاستا ئیتاڵیە و ئامادەکردنی کاتێکی کەمی دەوێت، تامێکی خۆشی هەیە، هەمیشە گەورە و بچوک ئارەزووی خواردنی دەکەن.
350 گرام پاستا
400 گرام دۆشاوی تەماتە 
کەمێک گەڵای ڕیحانە
دوو کەوچک زەیتی زەیتون
چەند پارچە پەنیرێکی پیکورینوی ئیتاڵی
خوێ و ئاڵەت
 چۆنێتی ئامادەکردنی:
پاستاکە لەنێو ئاود بەپێی پێویستە بکوڵێنە و خوێی تێبکە.
 
دوای ئەوە نەرم بۆوە دەیپاڵێویت و دۆشاو و پەنیر و ئاڵەت و زەیتی زەیتونەکەی بکە بەسەردا، دەکرێت کەمێک ئاوی تێدا بمێنێتەوە تا تەواو ئاڵدەبێت، پاشان  لەگەڵ گەڵای ڕیحانە پێشکەشی بکە.
  
 سایتی خەندان لایف