لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا پێشمەرگە ناچێتە ناو شار
   
راوێژکاری ئەمنی نیشتیمانی و دەستەی حەشدی شەعبی عێراق رایگەیاند کە '' لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنێتی ئازادکردنەوەی موسڵ رێککەوتووین.
 فالح فەیاز راوێژکاری ئەمنی نیشتیمانی و دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند  کە'' لەگەڵ مەسعوود بارزانیدا رێککەوتوین بەوەی لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵدا پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەک نەیەتە نێو شاری موسڵەوە و تەنیا لە دەوروبەری موسڵدا بمێنێتەوە''.
 وتیشی: '' سوپای عێراق و پۆلیس و حەشدی شەعبی لەو هێزانە دەبن کە دەچنە نێو شاری موسڵەوە''.
 راشیگەیاند کە '' پێکهاتەی حەشدی شەعبی بۆ شەڕی موسڵ رێکدەخەین و فەرماندەیەک بۆ ئەو مەبەستە دادەنێین و هەتا ئێستا ناوی ١٥ هەزار هاوڵاتی شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا لەنێو حەشدی شەعبیدا دامەزراون''.
  
  ئاژانسی هەواڵی مێهر