دوو تەقینەوە لە بەغدا و کوژران و بریندار بوونی 19 کەس
    
 تەقینەوەی دوو بۆمب لە چەندین ناوچەی پێتەختی عێراق سەرلەئێوارەی یەکشەممە سێ کوژراو و 16 برینداری لێکەوتەوە .
  بەپێی راپۆرتی ئیرنا  بە گێڕانەوە لە ئەناتولی  ، بەدوای دوو تەقینەوە لە دوو ناوچەی جیاجیا لە بەغدای پێتەختی عێراق رووی دا ، سێ کەس کوژران و 16 کەسی دیکە بریندار بوون .
 بە پێی راگەیاندنی سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق ، بە دوای تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک بازاڕێکی ناوچەی ڕاشیدیە لە باکووری بەغدا دوو کەس کوژران و یازدە کەسی دیکە بریندار بوون . 
 لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی دیکە لە ناوچەی سویب لە باشووری رۆژاوای بەغداش کەسێک کوژرا و 5 کەسی دیکە بریندار بوون .  تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسایەتی ئەم دوو تەقینەوە ترۆریستیەی نەگرتووەتە ئەستۆ .
  
  
 سەرچاوه: سایتی کانالی سەحەر تی ڤی