سودی ئەو بەشە ڕەشە چیە کە لە زۆربەی کێبڵەکاندا هەیە؟
   
گومانی تێدانییە کە بەرەوپێشچوونی تەکنیکی و گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا کاریگەریەکی باشیان لەسەر ئاسانکردنی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان هەیە، وایانکردووە ژیان خێرات و ئاسانتر ببێت. 
 لە سێبەری ئەو بەرفراوانبوونەی تەکنەلۆژیادا، کارێکی ئەستەمە مانا و ئەرکی سەرەکی زۆربەی ئەو شت و کەلوپەلانە بزانین کە ڕۆژانە دەیانبینین و بەکاریان دەێنین. 
 بۆنمونە، ئایا هەرگیز لە پێوشتردا بیرت لەوە کردووەتەوە ئەرکی ئەو بەشە ڕەشە چیە کە لە کێبڵی زۆرێک لە ئامێرە کارەباییە بارگاویکروەکاندا هەیە، وەک شەحنی لاپتۆپ و ئەوانی دیکە.   
  
 ئامانجی ئەو بەشە ڕەشە بریتیە لە ڕێگریکردن لە چوونەژورەوەی شەپۆلەکانی کە لە ئامێرەکانی دیکەوە دروستبوون و کاریش لەسەر کەمکردنەوەی تەشویشی کارۆموگناتیزی دەکات، ئەوانەی کە بە لەرەلەری بەرز دێن، لە ڕێگەی هەڵمژینی ئەو وزەی کارۆموگناتیزیانەی کە لە ئامێرەکانەوە دردەچێت. 
  
 سایتی دواڕۆژ