حەوت ئامۆژگارى تا دووربکەویتەوە لە لێدانى خۆر
  
 
 
لەگەڵ هاتنى وەرزى گەرما و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بەهێزبوونى تیشکى خۆردا یەکێک لەو حاڵەتانەى زۆر بڵاودەبێتەوە لێدانى تیشکى خۆرە کە دەبێتە هۆى کێشەى تەندرووستى. 
بۆئەوەى لەم وەرزەدا دووربکەویتەوە لەو حاڵەتە پێویستە ئاگادارى خۆت ببیت و ئەم ئامۆژگاریانە لەبەرچاو بگریت. 
١- جلوبەرگ 
دەبێت جلى پان و ڕەنگى کراوە و قوماشى لۆکە لەبەر بکەیت. 
٢- شلەمەنییەکان 
لە ڕێگاى خواردنەوەى ئاو و شەربەت و شلەمەنیەکانەوە شێدارى لەشت ڕابکگرە، شەربەتى ترێ و لیمۆ باشترینن تا وا لە لەش بکەن زیاتر بەرگەى پلەى گەرما بگرێت.
 
٣- ماندووبوون 
کاتێک پلەى گەرما زۆر بەرز دەبێتەوە دووربکەوەرەوە لە کارکردن و وەرزشکردن بە تایبەت لە دەرەوە و لە بەردەم تیشکى خۆردا. 
٤- ئۆتۆمبێل 
هەرگیز منداڵ و بەساڵاچوان بە تەنها جێمەهێڵە لە ناو ئۆتۆمبێلدا، چونکە ئەمە دەبێتە هۆى مردن.
 
٥- ساردبوونەوەى لەپڕ 
یەکسەر دواى گەرمایەکى زۆر مەچۆرە بەردەم هەوایەکى سارد و بە ئاوى زۆر سارد خۆت مەشۆ، بەڵکو بە شێنەى خۆت فێنک بکەرەوە. 
٦- پاڵکەوتن
 ئەگەر هەستت بە گەرمایەکى زۆر کرد ئەوا بۆ ماوەى چەند خولەکێک پاڵبکەوە ئەمە لەشت فێنک دەکاتەوە. 
 
٧- چەتر و کڵاو 
زۆر گرنن بۆ هاوین تا خۆت بپارێزیت لە تیشکى خۆر. 
 
 سایتی کانالی NRT