بەم گیراوەیە ماڵەکەت لە حەشەرات پاک بکەرەوە  
 
 زۆربەی خانمان رقیان لە مێرووەکانە و ئەگەر لەماڵدا بیبینن پێیان تێکدەچن و ھەندێکیشیان زیانبەخشن.
 بۆئەوەی بتوانیت مێرووەکانی ناوماڵەکەت دووربخەیتەوە ئەوا دەتوانیت ئەم رێگا سرووشتییە بەکاربھێنیت:
 کەرەستەکان: ٤٠ دڵۆپ زەیتی لاڤێندەر، ٤٠ دڵۆپ زەیتی لیمۆ لیمۆ، ٤٠ دڵۆپ زەیتی بەری سنەوبەر، ٨ چڵ لە داری گوڵە رۆزماری، ٤ دەفری شووشەی بچووک، ٢ لیمۆی سەوز، ٢ لیمۆی زەرد، مۆمی بچووک کە سەر ئاو دەکەوێت، ئاو.
 ھەنگاوەکانی ئامادەکردن و بەکارھێنان:
 -٢ چڵ رۆزماری بخەرە ناو ھەریەک لە دەفرەکانەوە و ٣ لە ٤ بەشی پڕ بکە لە ئاو و ١٠ قەترە لە زەیتی (لیمۆ، بەری سنەوبەر، لاڤێندەر) بخەرە ناو ھەریەک لە ٤ دەفرەکە و بەباشی تێکەڵیان بکە.
 -لیمۆکان ٤ کەرت بکە و ھەر نیوەیەک بخەرە ناو یەکێک لە دەفرە شووشەکانەوە و بەئاو پڕی بکە.
 -مۆمە سەرئاوکەوتووەکان بخەرە سەر رووی ئاوەکە و دایانبگیرسێنە و دوای ٢-٣ رۆژ دەفرەکە بشۆ و بەھەمان شێوە درووستی بکەرەوە و ھیچ مێروویەک لە ماڵەکەتدا نامێنێت.
  
 توری هه والی سلیمانی