چۆنیەتی ئاماده کردنی شیرینی بامیە
پێکهاتەکان:
2 کوپ ئاو
4\3 کوپ زەیت
کەمێک خوێ
2 کوپ ئارد
زەیت بۆ سورکردنەوە
شیلە
پێکهاتەکانی شیلە:
دوو پەرداخ شەکر
یەک پەرداخ ئاو
یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی
شێوازی ئامادەکردنی:
ئاوەکە دەخەینە سەر ئاگر تا دێتە کوڵ، پاشان زەیت و خوێیەکەی تێدەکەین و تێکی دەدەین، تا یەک دەگرێت. (دەکرێت زەیتی تێ نەکەیت)
ئاردەکەی تێدەکەین و بە خێرای تێکی دەدەین، تا هەویرەکەمان یەکگرتوو دەبێت، پاشان دەیخەینە بەشێوەی قاڵب دەیکەینە زەیتەوە سوری دەکەینەوە، دواتر لە شیلەکەی هەڵدەکێشین.
سەرچاوه: سایتی خەندان لایف