• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 72
  • شەممه 15/3/1395
  • رۆژژمێر :

گەرما و تێنوێتی جەڵتەیان پێوەیە
 


گۆڕانی ھاوسەنگی پلەی گەرما و تینوێتی مەترسی جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، ئەوەش بە وتەى سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت و دەمار لە نەخۆشخانەی مێمۆریال.
ئیحسان ئەلماجی، سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت و دەمار لە نەخۆشخانەی مێمۆریال، ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر راوەستان لە ژێر تیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز، دەبێتە ھۆکارێک بۆ سەرھەڵدانی چەندین نەخۆشی بە تایبەتی پاڵەپەستۆی خوێن و سەرھەڵدانی جەڵتەی مێشک.
ئه‌و هه‌روه‌ها جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پلەی گەرمی بەرز مەترسی زۆری ھەیە بۆ سەر منداڵ و بەساڵاچوان و دەڵێت:"گرنگترین فاکتەری جەڵتەی مێشک لە پلەی گەرمی بەرز، گۆڕانی ھاوسەنگی پلەی گەرمی و کەمبونەوەی ئاوە لە لەشدا، لەگەڵ کەمبونەوەی ئاویش ھاوسەنگی پاڵەپەستۆی خوێن دەگۆڕێت و ھاوکات چاو، قاوە، ئاوی میوە ناتوانێت شوێنی ئاو لە لەشدا بگرێتەوە. پێویستە ھەمو ئەوانەش لەبەرچاو بگیرێت و رۆژانە دوو تا سێ لیتر ئاو بخورێتەوە".


ئەلماجی ئەوە روون دەکاتەوە کە نیشانەکانی وەک رشانەوە، سەر ئێشە، نەجوڵانی ھەر بەشێکی لەش، لەھۆش خۆ چون، زۆر نوستن، تێکچوونی قسە کردن، لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی جەڵتەی مێشکە، بۆیە بە رودانى هەریەک لەو نیشانانە پێویستە نەخۆش بەپەلە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

 

ژێده‌ر : سایتی رادیۆی سۆرانی