بۆچی منداڵ پەنجەی دەمژێت ؟
   
 
 مژینی پەنجە لەلایەن منداڵەوە كێشەی بەشێكە لە دایك و باوكان ، چەند هۆكارێك هەیە وا لە منداڵ دەكات پەنجەی بمژێت ، و چەند مەترسیەكی دەبێت بۆ سەر منداڵ  و دەكرێت چەند ڕێگەیەك بۆ ڕێگرتن لەم خوەی منداڵ بەكاربهێنرێت .
 بۆچی منداڵ پەنجەی دەمژێت ؟
 1- ئەم خوە ئارامی بە منداڵ دەبەخشێت و هەندێكجار لەبەر برسێتی یان بۆ ئەوەی خەوی لێبكەوێت پەنا دەباتە بەر ئەم كارە .
 
2-ڕێگەیەكە بۆ ئەوەی بە یەكێك لە ئەندامەكانی جەستەی ئاشنا ببێت و زۆرجار بۆ خواردنی تەواوی ئەو خۆراكەی بەدەستیەوەیەتی ئەم كارە ئەنجامدەدات .
 3- هەندێك لە منداڵەكان ئەم ڕێگەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوكێ بەكاردەهێنن .
 4- ڕەنگە كاتێك منداڵ پەنجەی دەخاتە دەمی مانای ئەوەبێت برسیبێت یان بێزاربێت یان ئارەزووی ئەوە بكات یاری لەگەڵ بكەیت .
 
زیانەكانی ئەم خوە چی دەبێت بۆ منداڵ ؟
 
1- كاتێك منداڵ بەشێوەیەكی بەردەوام خوو دەگرێت بەوەی پەنجەی بخاتە دەمیەوە ئەمە كاریگەری لەسەر شێوە و ڕێكی ددانەكانی دروست دەكات .
 
2- كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر مەڵاشووی منداڵ و شێوەی مەڵاشووی دەگۆڕێت .
 
3-میكرۆب و پێكهاتەی ناتەندروست لەڕێی پەنجەیەوە دەچێتە ناو دەمیەوە .
 4-ئەو كاتەی منداڵ بەبەردەوامی پەنجەی بخاتە دەمیەوە ئەوە كێشەی تەنگە نەفەسی بۆ دروست دەبێت .
 چۆن ئەم كێشەیە چارەسەر دەكەیت ؟
 1- بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە دایك و باوك دەتوانن ئەو پەنجەیەی منداڵ تامێكی لێبدەن كە منداڵ ئارەزووی نەكات بۆ ئەوەی بێزی لێ بێتەوە و چیتر نەیمژێت بەڵام نابێت شتێكی لێبدرێت كە زیان بە منداڵەكە بگەیەنێت.
 2-ئەو پەنجەیەی دەیكاتە دەمی بە پارەیەك پەڕۆ ببەستە بۆ ئەوەی نەتوانێت بیمژێت .
 3-ئەو كاتەی منداڵەكەت پەنجەی خستە دەمیەوە دەبێت دایك شتێكی پێبدات بۆ ئەوەی ئەم خوەی بیر بباتەوە یان سەرقاڵی بكات بە شتێكی دیكەوە .
 
4-كارێك بكە منداڵەكەت لە ڕووی دەروینەوە ئارام بێت بۆ ئەویی پەنا نەباتە بەر ئەم خوە بۆ ئارامبونەوەی مێشك و دەرونی .
  
 سەرچاوه: سایتی وێستگە ستایل