شێوازی خۆراکی وەرزشکاران
لێرەدا بەسەرنجدان لە ژەمە خۆراکی ڕۆژانەی وەرزشکاران دەتوانین ژەمە خواردنێکی تەندروست بۆ خۆمان دەستەبەر بکەین.
لە چاوپێکەوتنێکی مێسیدا و قسە کردنی لەسەر ژەمە خۆراکی ڕۆژانەی وەرزشکاران دەتوانین بەرنامەی خۆراکیی ئەوان بزانین.
هەندێک یاسا لە خۆراکی وەرزشکاراندا بریتییە لە : شەکری سپی قەدەغەیە، ئاردی سپی قەدەغەیە، کەمکردنەوەی ڕێژەی (بیبەر، باینجان، تەماتە) ، خواردنی دانەوێڵە وەک برنجی بۆر.
وەرزشکاران زۆر کەم ساردەمەنی و شیرینی دەخۆن، زیاتر ساردەمەنییەک دەخۆن کە لەمیوەیەکی تایبەت و سوودبەخش ئامادەکرابێت وەک ئاگۆکادۆ.
لەسەدا ٨٠ ی خواردنی وەرزشکاران و مێسی سەوزەمەنییە
وەرزشکاران بەشێوەیەکی گشتی زیاتر ئەو ژەمانە دەخۆن کە دەوڵەمەندن بەسەوزەمەنی، سەوزەمەنییەکان ماددەی خۆراکیی گرنگییان تێدایە کە مرۆڤ لە نەخۆشییەکان دەپارێزن و دەبنە بەرگرییەکی بەهێز بۆلەش.
سەوزەمەنییەکان دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراکیی وەک ڤیتامین A و C ، ترشی فۆلیک، پۆتاسیۆم، هەروەها چەوریی و کالۆرییان کەمە، ئەم سەوزانە بەچەندین شێوە دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لەهاوسەنگی کێش، دابەزینی پەستانی خوێن، بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشییەکانی دڵ، ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە و شێرپەنجە.
لەسەدا ٢٠ ی خواردنی وەرزشکاران و مێسی پڕۆتینە
ڕێژەی ١٠% بۆ ٣٥% ی خواردنی ڕۆژانەی وەرزشکاران لە پڕۆتین پێک دێت، هەڵبەت ئەم ڕێژەیە بە پێی ڕاهێنانی وەرزشی وەرزشکاران دەگۆڕێت، بە شێوەیەکی گشتی پڕۆتین بۆ خانمانی دووگیان و ئەو کەسانەی ماسولکەکانیان لە دۆخی گەشەکردندایە ڕێژەیەکی زیاتر پێویستە.
گۆشتی مریشک، ماسی سەلەمون ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینیان تێدایە و ژەمە خۆراکێکی سەرەکی مێسی و وەرزشکارانی ترە، بەشێکی تر لە خواردنەکانیان بریتییە لە دانەوێڵە و چەرەسات لەگەڵ خواردنی ڕێژەیەکی کەم لە گۆشتی سوور.